هاوسەرۆکى دەم پارتى: پێویستە گۆشەگیریى سەر ئۆجەلان لاببرێت
08:00 - 28/01/2025
زەمەن - کوردستانى
هاوسەرۆکى دەم پارتى رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیرى سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە هەڵبگیرێت، دەشڵێت، پەکخستنى پرۆسەى ئاشتەوایى لە بەرژەوەندیى تورکیا نابێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، تولای حاتیمئۆغوڵارى، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەرلەمانى تورکیا گوتارێکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی کاری زیاتر بۆ ئاشتەوایی بکات.
راشیگەیاند. ئێستا کاتی بنیاتنانى ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەی کوردە بە رێگەیەکی ئاشتییانە و دیموکراسییانە، چوونی شاندەکەمان بۆ ئیمرالی و دیداری لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان زۆر بەهادارە و لەو باوەڕەداین پێویستە بە شێوەیەکی سیستماتیکی درێژەی پێبدرێت.
ئەوەشى راگەیاند، وەکو ئەوەی بەڕێز ئۆجەلان لە دیدارەکەدا ئاماژەی پێداوە، رۆژ و شەو بە چڕی کار بۆ ئاشتی دەکات، بەڵام دەڵێت دەرفەتەکان زۆر بەرتەسکن، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئیمرالی لابدرێت.
گوتیشى، پرۆسەى ئاشتەوایى پێویستە درێژەى هەبێت و پەخستنى لە بەرژەوەندیى تورکیا نابێت.