باران بارین دەستپێدەکات
12:25 - 04/02/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: سبەی شەپۆلی بەفر و باران لەسەر ناوچە جیاوازکان دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەوە کەشناسی دەڵێت: لەکاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت، لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ئێوارەوە کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بۆسەر ناوچەکان دەستپێدەکات.
دەشڵێت: کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی جیاجیا بە نمە باران و لە ناوچە سنورییەکان لە درەنگانی شەو بە بەفر بارین دەستپێدەکات و لە ئێوارەدا پلەکانی گەرما دوو تــــا چوار پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى