لە رۆژئاواى کوردستان 40 هاووڵاتى کورد رفێندران
09:25 - 04/02/2025
زەمەن - کوردستانى
ئاژانسى فورات نیوز بڵاویکردووەتەوە، گروپە چەکدارەکانى سەربە تورکیا، دەستیانکردووە بە رفاندنى هاووڵاتیانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان و تا ئێستا 40 کەسیان رفاندووە.
بەگوێرەى ئاژانسەکە، گرووپە چەکدارەکان لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و لە چەند دەروازەیەکی شاری حەلەب، بازگەی گەڕۆک و کاتیى دادەنێن، خۆیان وەکو "ئاسایشی گشتی" سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق دەناسێنن، لە بازگەکاندا ئەو ئۆتۆمبیلانە ڕادەگرن کە ژمارەیان عەفرینە یان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەوە دێن، کەسانی گەنج و پیر دەڕفێنن.
هەروەها راشیگەیاندووە، تا ئێستە نزیکەی 40 کەس ڕفێندراون و زۆرینەیان کوردن.