زۆپاو پاڵتۆ كۆكەنەوەو كەشێكی گەرم دەستپێدەكات
03:55 - 12/03/2025
زەمەن - هەولێر
لە تەواوی کوردستان ئەگەری باران بارین نامێنێت و پلەی گەرمی بە ڕێژەێکی
بەرچاو بەرز ئەبێتەوە.
شارەزایانی كەشناسی بڵاویانكردەوە كە لە رۆژی
چوارشەممەوە بارستە هەواێکی نیمچە گەرمی ڕۆژ هەڵاتی ئەفریقا ڕو لە ناوچەکانمان دەکات
پلەی گەرما 11 پلە بەرزتر لە ئەمرۆ زیاددەكا و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەی گەرمی
لە تەواوی ناوچە دەشتایەکان بەرز ئەبێتەوە بۆ سەرەوەی 25 تا 30پلە و لە نیوەڕوان کەشێکی
گەرم دروست ئەبێت.
بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەم کاتانەی ساڵ بەم شێوەیە
کەمێک باش نیە بۆ ساڵێکی بێ بارانی وەک ئەمساڵ بەڵام دور نیە هەر ئەم باراستە هەوا
گەرمە بەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتربونی شەپۆلی باران بارین بۆ ناوچەکانمان .
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بە "زەمەن"ی
وت ، لە چوارشەممە 12/3/2025ەوە تا رێکەوتی
22/3/2025 کەشی ھەرێمی کوردستان تەواو دەگۆڕێ و لەو ماوەدا پلەكانی گەرما بەرێژەیەکی
بەرچاو 8 تا 11 پلە لەناوچەکانمان بەرزدەبنەوە و کەشی راستەقینەی بەھارە لە زۆربەی
ناوچەکان دەستپێدەکات .
هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لە دوای ئەم گەرمایە ئەگەرێک
ھەیە لە 22ی ئەم مانگەوە بارانبارین دەستپێبکاتەوە..