79 ئابوری

شۆك.. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 نزیکبووەوە لە 700 هەزار

10:39 - 17/04/2025

زەمەن -ئابوری

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی، بەجۆرێک نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بەبێ هەقدەست، بە 796 هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 697 هەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 18ـش بە 596 هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێكدایە، رۆژی رابردوو نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 685 هەزار دیناربووە و بەمەش تەنیا لەرۆژێکدا 12 هەزار دینار چووەتە سەر نرخی هەر مسقاڵێک.

ئەو بازدانەی زێڕ لە نرخەکەیدا تۆماریکرد، پاش ئەوە هات، جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا، بەتوندی رەخنەی لە سیاسەتەکانی ترەمپ گرت و هۆشداریی پێدا، لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و بازرگانی لە ئەنجامی ئەو شەڕە بازرگانییەی لەڕێگەى بەرزکردنەوەى باجەوە لەگەڵ جیهاندا دەستیپێکردووە.

 

هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵبەز و دابەزە خێرایەی نرخی زێڕ و ناجێگیریی بازاڕ بۆ جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەردوو وڵات ڕێژەی باجیان لەسەر کاڵاکانی یەکتر بەرزکردەوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن