82وتار

دانوستەکانی ئەمریکا و ئێران؛ دانوستان یان سازش؟

4/15/2025 8:12:00 PM
سەباح محەمەد ئەشکەنەیى

لە ئستادا؛ ئەمریکا سەیدی جیھانە؛ سیستمی جیھانی تاک جەمسەرییە” unipolarity”؛ ئەگەرچی قسە لەسەر دوو جەمسەری " bipolarity”ئەمریکا؛  ڕوسیا"؛ ھەندێک کات فرە جەمسەریش دەکرێت”multipolarity”" ئەمریکا؛ ڕوسیا؛ چاینا"؛ بەڵام لەڕووی واقعیەوە؛ ئەمریکا سەرداری جیھانە.
ئێران؛ دەوڵەتێکی مەزھەبی؛ خاوەن ھەژمونی ئیقلیمیە؛ خاوەن شارستانیەتێکی دەوڵەمەند و قوڵە؛ لەڕووی زمان؛ و نەتەوەوە نامۆ و تاقانەیە؛ بەڵام تەشەیوعی کردوە بە ھێزی ڕاکێشانی "power attractive” گروپ و میلشیا چەکدارەکانی ناوچەکە بەلای خۆیا؛ ئاریشەی گەورەی ئێران بریتیە لەوەی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا نەویستراوە " المنبوذة"؛ و پابەندی نێودەوڵەتی نیە.
پرسی گەرمی سیاسی ھەنوکە؛ بریتیە لە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئیران؛ و شیکردنەوەی ئەگەرەکانی سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی ئەم دانوستانانە؛ و کاریگەری ئایندەییان.
پڕۆسەی دانوستان بریتیە لە " وەرگرتن" و "بەخشین"؛  ئەوەی لەم پرۆسەیەیا بەدی دەکرێت؛ ئەمریکا فەڕزی  ئیرادە دەکات؛ بەسەر ئێراندا؛ و دەیەوێت تەحجیمی بکات؛ لەبەرامبەر ئەمانەشدا؛ ئێران براوە و خاوەن دەستکەوت نابێت.
دەوڵەت کاراکتەرێکی عەقڵانیە؛ کار لەسەر تەحقیقکردنی بەرژەوەندیەکانی دەکات؛ دەستبەرداربون لە پرۆداکشنی چەکی ئەتۆم؛ و پشتکردنە میلیشیاکانی عێراق؛ و لوبنان؛ و یەمەن؛ و لیبیا؛ و سوریا؛ گریمانەیەکی لاوازە؛ چونکە ئەمانە ئێرانیان کردوە بە زلھێزێکی ناوچەیی؛ کە زۆرجار بوەتە ھەرەشە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە.
ئەمریکا بەھۆی ئێرانەوە؛ توانیویەتی بەرژەوەندی ئابوری گەورە بەدەستبھێنێت؛ بەتایبەت لە دەوڵەتانی کەنداو؛  کە ئیران وەک مەترسیەکی جدی دەبینن.
نابێ ڕۆڵی ئیسرائیل و لۆبیەکەی؛ لەم دانوستانانەدا نادیدە بگیرێت؛ دوای ئەمریکا؛ ئەوەی بڕیار لەسەر ناوچەکە دەدات؛ ئیسڕائیلە.
ئێران ناتوانێ ھەڕەشە بێت بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسڕائیل؛ بەڵام دەکرێت ئیسڕائیل بەدیلی ئێران بێت لەناوچەکە.
نەخشەی تازەی ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست چیە؟  کڕۆکی ئەم نەخشە تازەیە چیە؟ ئایا چارەسەرکرشنی کێشە و پرسی نەتەوە چەوساوەکانە؟ یان گۆڕینی سیستمی سیاسی دەولەتانی ناوچەکەیە؟ یان دابەشکردن و پاچەکردنی دەوڵەتانی چوگرافیا فراوانە؟
ئەم پڕۆژەیە ھەرچیەک بێت؛ دەبێت لە ھەناوی پێداویستی ناوچەکەوە بێتە بون؛ ئەگینا ئەگەری سەرکەوتنی لاوازە. 
ئەم پرسانەی لە ڕۆژھەلاتی ناوەراستا  بابەتی گەرمن؛ ھەمویان گرێدراوی یەکترن؛ و بەیەکەوە پڕۆسەکە تەواو دەکەن.

بە تێگەیشت و خوێندنەوەی واقعەکە؛ ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان؛ و ڕێککەوتن لاوازە؛ و دۆناڵد ترەمپ؛ بەدوای پاساوێکدا دەگەڕێت؛ بۆ بەدەستھێنانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی؛ بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران؛ ھەرچی پەیوەستە بە ئێرانەوە؛ بە سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی دانوستانەکانەوە؛ ئەم ڕژێمە ناتوانێ بەردەوام بێت؛ و مۆتیڤی ناوخۆیی عاملێکی بەھێزدەبێت بۆ گۆڕینی ڕژێمەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن