تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار هەڵكشانێكی بەرچاوی تۆماركرد
09:57 - 12/04/2025
زەمەن - ئابوری
سەر بەیانی ئەمڕۆ نرخی (100) دۆلار بەرامبەر بە (9,850,000) تمەن بوو بە حەواڵە، لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، كە بە بازاڕی سەرەكی مامەڵەی دراوی ئێرانی دادەنرێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق، تائەم ساتە بەهای تمەن بە حەواڵە نزیكەی (600) هەزار گۆڕانكاری بەسەرهاتووە و، نرخی (100) دۆلار بە حەواڵە گەیشتووەتە (9,250,000). .
دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەرزكردەوە، بە تایبەت دوای وتەكانی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە ئەرێنی گفتوگۆكان و بەردەوامبونی.