2290 کوردستان

مووچەی ئەم کەسانە هاوتای عێراق دەکرێت

06:42 - 17/04/2025

زەمەن - کوردستانی

 

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، دوو لیژنە دروستدەکەن بۆ گرتنەبەرى رێکارى پێویست بۆ هاوتاکردنى مووچەى کەسوکارى شەهیدان و زیندانیانی سیاسى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق.

وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ وەزیرى شەهیدان لەگەڵ بریکار و راوێژکار و بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان کۆبووەتەوە، سەبارەت بە سوودمەندبووانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بۆهاوتاکردنی مینحەکانیان لەگەڵ عێراق، پێشنیازی دوو لیژنە کرا، کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا رێکاری پێویست بگرنە بەر لەوبارەیەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن