سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه رووخا‌و زیاتر له 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
07:31 - 11/04/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
له کۆماری دۆمەنیکان
سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه رووخا‌و زیاد له 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو هێنده‌ی
ئه‌و ژماره‌یه‌ش هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌دۆزرێنه‌وه.
روداوه‌كه سێ
رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رویداوه‌و ئه‌مڕۆ 11یی نیسانی 2025، خوان مانوێل مێندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان به ڕۆژنامه‌نووسانی وت، ژماره‌ی قوربانییانی یانه‌یه‌كی
شه‌وانه له کۆماری دۆمەنیکان بۆ 218 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
خوان مانوێل مێندێز
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، 189 كه‌سی دیكه‌یان له‌ژێر
داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كه‌ی یانه شه‌وانه‌كه ڕزگار كردووه و ڕه‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كانی كۆماره‌كه‌یان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان باسی له‌وه‌ش كرد، لێكۆڵێنه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی
ڕووداوه ده‌ستیان پێ كردووه و حكوومه‌ت هه‌ست به خه‌مبارییه‌كی زۆر ده‌كات له
ئاستی ئه‌م ڕووداوه‌دا.
سێشه‌ممه، 8ـی
نیسانی 2025، خوان مانوێل مێندێز وتی، 44 كه‌س له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری
سانتۆ دمینگۆی کۆماری دۆمەنیکان له ئه‌نجامی ڕووخانی سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه
مردوون.
خوان مانوێل مێندێز
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی مردووان زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی
برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان گوتووبووی، 150 بۆ 160 کەس بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كراون.
خوان مانوێل مێندێز
ڕوونیشی كردبووه‌وه، 134 بریندار به ئه‌مبوڵانس گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان.