نرخی دۆلار بەرزبووەوە
06:20 - 10/04/2025
زەمەن - ئابوری
نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕ لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر 100 دۆلارێک 350 دیناری چووەسەر.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بە 148,250 دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 147,900 دیناربوو.