پەروەردە بۆ دەوامی ڕۆژی دووشەممە بڕیاریدا
02:47 - 12/04/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "بەمەبەستی رێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، مەراسیمی ساتێک وەستان بۆ گیانی قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، "بەمەبەستی رێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاریی شاڵاوەکانی ئەنفال لە رۆژی دووشەممە 14ی نیسان، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و رێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت".
باسی لەوەشکردووە، "کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بۆ خوێندکاران بکەن کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراون".