617 کوردستان

هێزێکی ئاسایشی سلێمانى بەرپرسێکی بزوتنەوەی ئیسلامی دەستگیرکرد

06:58 - 23/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

مەڵبەندى چوارى رانیەى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبێ بڕیارى دادگا کارگێڕێکى مەڵبەندەکە لەلایەن هێزێکى ئۆپراسیۆنى سەربە ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى مەڵبەندى چوارى رانیەى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان، شۆڕش غەفور کە کارگێڕى مەڵبەندى بزووتنەوەیە، بێئەوەى بڕیارى دەستگیرکردنى لە دادگا هەبێت یان ئاگادارکردنەوەى بۆچووبێت، دەستگیرکراوە، هێزەکە چوونەتە سەر ماڵەکەى و بردوویانە.

 

بزووتنەوەى ئیلامى داوا دەکات، بەزووترین کات ئەو کارگێڕى مەڵبەندەیان ئازاد بکرێت و داواى لێبوردن لە خۆى و لە بزووتنەوە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن