کەسێکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى گەڕایەوە ناو یەکێتى و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى دەرکەوت
09:12 - 23/04/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ لە دووهەمین دیدارى یەکێتى کە لە سلێمانى بەڕێوەچوو، هاوڕێ پەنا کە یەکێک بوو لە نزیکەکان لە لاهور شێخ جەنگییەوە، لەناو دیدارەکە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى دەرکەوت.
هاوڕێ پەنا لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کاندیدى بەرەى گەل بوو، بەڵام ئەمڕۆ ناوبراو رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکى بە بەرەى گەل و لالەزارەوە نەماوە و چووەتەوە ناو ریزەکانى یەکێتى.