67 کوردستان

نه‌شته‌رگه‌ریی‌ لابردنی چه‌وری ورگ و دابه‌زاندنی كێش له‌ سلێمانی‌ راگیرا

09:46 - 23/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

بە بڕیارى سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سلێمانى، نەشتەرگەرى لابردنى چەورى ورگ و نەشتەرگەریى تایبەت بە دابەزاندنى کێش راگیرا.

 

لە نووسراوێکدا کە ئیمزاى د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سلێمانى لەسەرە هاتووە، هه‌موو جۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری ورگ و نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌دابه‌زاندنی كێش له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ حكومی و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رابگیرێت تاوه‌كو به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ پزشیكیه‌كان ڕێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌و جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ ده‌رده‌كرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار ده‌گیرێته‌به‌ر.



ئەم بڕیارەى تەندروستیى سلێمانى دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ ژنێکی ته‌مه‌ن 36 ساڵان كه‌ لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، لەدوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری، گیانی لەدەستدا، هەروەها لە دوو مانگى رابردوودا ژنێکى دیکە بە نەشتەرگەریى لابردنى چەورى ورگ لە سلێمانى گیانى لەدەستدا.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن