بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردی
4/22/2025 3:06:00 PM
هێدی رەزا
رەنگە چالاکترین و دیارترین خەسڵەتی ئەمڕۆی کوردستان بزێوی و زرنگیی بواری راگەیاندن بێ بۆ ئەمەش کەسێک رۆژنامەنوس و میدیای کوردی قەرزاری بێ دوای بەدرخانیەکان نەوشیروان مستەفایە
هەر لەسەرەتای ژیانی سیاسی و بەشداریی لە شۆڕشی چەکداری هەمیشە بیری لای بواری راگەیاندن بوە،
لەهەڕەتی لاویدا نوسین و سەرنجەکانی لەرۆژنامەی ژین گۆڤارەکانی گەلاوێژ و کاروان و.... بڵاوکردۆتەوە
بەهەوڵی کەسیی خۆی لەشەستەکانی سەدەی رابردو یەکەم گۆڤاری فیکریی و سیاسی بەناوی (رزگاری) هێنایە بەرهەم.
لەحەفتاکانی سەدەی رابردو لەسەرەتای شۆڕشی نوێ یەکەم کاری گەورەو لەکردن نەهاتویان کرد بۆ دەستخستنی (ئێزگە) و سنوری چەندین وڵاتی بڕی بۆ دەستخستنی ئەو ئامێرە گرنگە
لەخەباتی نهێنیدا هەمیشە پشتی بە هەواڵنامەو نوسراوی پەروەردەیی کادران بەستوەو خۆی سەرپەرشتیارو هاوکار و نوسەر زۆرینەی بوە
پشتیوان و سەرپەرشتیارو نوسەری سەرەکی زۆرینەی رۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکراوەو چاپکراوەکانی سەردەمی شۆڕش بوە
پاش راپەڕین زنجیرەیەک گەوهەری مێژوی خەباتی سیاسی و چەکداری لەدوتوێ چەندین کتێب نوسی و ناوینا گێڕانەوەی رۆژنامەوانیی
پاش دوبارە دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی بەهەوڵ و ماندبونی گاریگەریی ئەو کۆلیژی راگەیاندن دامەزراو خۆشی بوە مامۆستای خۆبەخشی کۆلێژەکە و کتێبە بەپێزەکەشی (مێژوی رۆژنامەوانی کوردی) بوە مەنهەجی خوێندن کەبوە بنەمای پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەوانی پیشەگەرو بەتوانا
پاش پرۆسەی ئازادی عێراق لە ٢٠٠٣ و لەخەمڕەخسینی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان بیری لەدامەزراندنی ناوەندێکی پتەوی راگەیاندن کردوە ئەوەبو لە٢٠٠٧ و یەکەمین کۆمپانیای راگەیاندنی دامەزراند بەناوی (کۆمپانیای وشە) کەپێکهاتبو لە (سایتی ئەلەکترۆنی، رۆژنامە، تەلەفزیۆن) یەکەمجار بو تەلەفزیۆنێک هەبێت گشت پەخشەکەی هەواڵیی بێ
هەمیشە شانازی بەوەوە ئەکرد کە رۆژنامەوانە نەک سیاسی و سەرکردە و لەناسنامەی باری کەسێتی (هویة احوال مدنیة)ەکەی نوسرابو رۆژنامەنوس
دەورو کاریگەریی نەوشیروان مستەفا بەزەقی و کاریگەریی بەکایەی رۆژنامەگەری کوردیەوە دیارە بونی ئەو هەمو ناوەند و دامەزراوەو رۆژنامەو تەلەفزیۆن و رادیۆ و سایتە هەواڵیانەی چالاکانە کارئەکەن بەشێکی بۆ خەون ئایدیاو هەوڵەکانی ئەو زاتە ئەگەڕێتەوە
هەرئەوەی هیچ دەزگاو تەلەفزیۆنێک لەهەر شاروشوێکی کوردستان پشت بەتواناکانی راگەیەندکارەکانی سلێمانی و ئەم دەڤەرە ئەبەستێ باشترین گەواهیە