57 کوردستان

کۆمسیۆن ماوەى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى کارتى دەنگدانى بۆماوەى مانگێک درێژکردەوە

07:12 - 23/04/2025

زەمەن - کوردستانى

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ماوەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى کارتى بایۆمەتریى دەنگدانى بۆماوەى مانگێک درێژکردەوە.

 

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، درێژکردنەوەى ماوەى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى کارتى دەنگدان لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و بۆماوەى مانگێک بەردەوامدەبێت.

 

هەروەها رایگەیاند، لەو ماوەیەدا ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەتریى دەنگدانیان نییە یان نوێیان نەکردووەتەوە، دەتوانن سەردانى بنکەکانى کۆمسیۆن بکەن، لەبەرئەوەى دواى ئەو وادەیە پێناچێت جارێکى دیکە درێژ بکرێتەوە و لە مافى دەنگدان بێبەشدەبن.

تۆمارکردنەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ساڵى 2007 لەدایکبوون و یەکەمجاریانە دەتوانن دەنگ بدەن، لەگەڵ ئەو کەسانەى دیکە کە پێشتر مافى دەنگدانیان هەبووە و کارتى بایۆمەترییان دەرنەهێناوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن