686 کوردستان

"نەگەیشتینە هیچ رێككەوتنێك"

09:38 - 27/04/2025

زه‌مه‌ن - ئابوری


ئەپیكۆر راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەفتەی رابردووەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، نەیەگشتنن بە رێککەوتن، هەروەها داوای خێراكردنی هەوڵەكان دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان "ئەپیكۆر" لەسەر كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكەی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەكەی 20 مانگدا نەگیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە ئەپیكۆر داواكارە، هەوڵەكان چڕتر و خێراتر بكرێن بۆ  دۆزینەوەی چارەسەرێكی هاوبەش، تا گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئەپیكور راشیگەیاندووە، بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت مەرجی ئەوەیان هەیە  هەركاتێك رێككەوتنێك بكرێت دڵنیایی بدرێتە كۆمپانیانیاكانی نەوت كە پارە لە كاتی خۆیاندا وەردەگرن، هەروەها ئەو قەرزەشی كە ماوە بدرێتەوە بە كۆمپانیاكان.

 ئەپیكور ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشانە چەندین پێشنیازیان داوەتە هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق، بەڵام تا ئێستا پەسەندیان نەكردووە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە حكومەتی عیراق چەندین جار دووپاتی كردۆتەوە كە سورە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری نەنراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن