1539 کوردستان

هۆشدارییەکی مەترسیدار لە کەشناسێکەوە

04:16 - 26/04/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ مەچنە ناوچەی بەرز و شاخاوی و ژێر درەخت، چونكە هەورە بروسكە دەبێت. 

  ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ئاشکرایکرد، باران و هەورە بروسكە داخڵی زۆربەی ناوچەكان بووە، له كاتەكانی دوانیوەڕۆ و ئێوارەی ئەمڕۆ بەولاوە كاریگەری حاڵەتی دەریای سوور و مەداری زیاتر دەگات و بەرفراوان دەبێت و ناوچەكان بەگشتی دەگرێتەوە.
دەشڵێت: بارانەكە لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەك جیاوازە لەگەڵ بوونی تەرزە لەهەندێ شوێن و كۆتایی بەخۆڵبارینیش دێنێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئەو كەشناسە هۆشداری بە هاووڵاتیان دا و ڕایگەیاند، “نەچنە ناوچەی بەرز و شاخاوی و ژێر درەخت، كە لەدەرەوەش بوون تادەكرێت لەشوێنی پارێزراو بمێننەوە و بچنە ناو ئۆتۆمبیلەوە پێویستە شوانكاران ئاژەڵەكان نەكەنە دەرەوە ئەمڕۆ بۆ سەلامەتی خۆیان و ئاژەڵەكانیان، چونكە هەورە بروسكەی بەهێز لەئارادان و نزمن و لەزەوی دەدەن.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “كاریگەری ئەو حاڵەتەی باران و هەورە بروسكە سبەی بەرەبەیان بەگشتی كۆتایی دێت”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن