48 کوردستان

قوباد تاڵەبانی گلەی لە راگەیاندنەكان دەكات كە وێنەی سلێمانیان شێواندووە

01:16 - 27/04/2025

زەمەن – هەرێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ مه‌ڕاسیمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی دو كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی، قوباد تاڵەبانی ڕایگه‌یاند، "واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ نامه‌یه‌كی ڕونه‌ بۆ هه‌مو جیهان كه‌ كوردستان ده‌رگای به‌ڕوی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهاندا كراوه‌یه‌ و ده‌توانن ڕوی تێبكه‌ن و وه‌به‌رهێنانی تیادا بكه‌ن، وه‌ربن ببینن له‌م هه‌رێمه‌دا چه‌ند ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌كردن و داهێنان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابوری كوردستان و به‌هێزكردنی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و سیاسه‌ته‌كانیشمان هه‌میشه‌ له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌ بوه‌".

قوباد تاڵەبانی وتیشی، "ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌مو كۆمپانیایانه‌ بكه‌م كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كاری جوان و به‌هێزیان كردوه‌ له‌ سلێمانی و ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، نه‌یانهێشت ئەو هەمو ریکلام و پروپاگەندانەی لەسەر سلێمانی دەکران، کاریگەری لەسەر کارەکانیان جێبهێڵیت و خاویان بکاتەوە، توانیان وابکەن سلێمانی ببێت بە پێشەنگ لە ئاوەدانکردنەوە لەسەرتاپای عێراق، ئەمەی ئێستا دەیبینین ئەنجامی کاری هەماهەنگی کۆمپانیاکان و حکومەتی خۆجێی و ژورە بازرگانییەکانە".

رەخنەو گلەی ئەوەشی كرد كە ئەگەر، "كۆمپانیاكان به‌ قسه‌ی ئیعلامیان بكردایه‌ له‌م وڵاته‌ ڕایان ده‌كرد بۆیه‌ سه‌لماندیان كه‌ سلێمانی كراوه‌یه‌ بۆ كاركردن و ئاسان لێره‌ كار بكه‌یت و ده‌رفه‌تیش هه‌یه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تی خه‌ڵك به‌ گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن