١٥ کەس لەسەر دۆسیەی نارین گۆران درانە دادگا
03:19 - 27/04/2025
زەمەن:-
١٥ کەسی دیکە بۆ دووەمجاربەهۆی چەواشەکردنیان لە دۆسیەی نارین گورانی هەشت ساڵان، برانە بەردەم دادگا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، بڵاوکرایەوە کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، 15 تۆمەتبار کە شەشیان دەستبەسەرکراون، بۆ دووەمجار بەهۆی پەیوەندییان بە دۆسییەی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵان لە بەردەم دادوەر ئامادەبوون، ئەو ١٥ کەسە تۆمەتبارن بە چەواشەکردنی هێزە ئەمنییەکان و لادانی سەرنج لەسەر دۆسییەی کوشتن لەرێگای ئیفادەی ناڕاست، هاوکات دانیشتنی دادگە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر دادگەی هەشتەمی سزا قورسەکانی دیار بەکر رۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ، بریاری لەبارەی دۆسیەی کوژرانی نارین گوران دا، سزای زیندانیی تاهەتایی بە تاوانی هەماهەنگی لە کوشتنی بە ئەنقەستی نارین، بەسەر هەریەک لە تاوانباران، سالم گوران ـی مامی، یوکسەل گوران ـی دایکی و ئەنەس گوران ـی برای سەپێندرا و نەوزاد بەختیاریش تۆمەتبار کرا بە شاردنەوەی تەرمی نارین بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا. نارینی تەمەن هەشت ساڵ رۆژی ٢١ی ئابی 2024 لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی دیاربەکری باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوو، دوای 19 رۆژ تەرمەکەی لە رووباری گوندەکەدا دۆزرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ، نارین گوران خنکێندرابوو