پەیوەندی نێوان سەگ و مرۆڤ . گرفتی سەگە بێلانەکان چۆن چارەسەر کرێت؟
4/27/2025 12:59:00 PM
فارس نەورۆڵی
سەگ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی مێژوویەکی دووری لەتەک مرۆڤ هەیە *١٥٠٠٠–٣٠٠٠٠ ساڵ* پێش زایین، کە لە **گورگ (Canis lupus)**ەوە جیابووەتەوە.سەرچاوە ( ئۆرکۆلۆگیەکان ) دێرین ناسەکان دەڵێن (١٥٠٠)ساڵ پێش زاین لە وڵاتی چین سەگیان ماڵی کردوە، لە ( میسۆپۆتامیا )٢١٠٠ساڵ پێش زاین سەگ گرنگییەکی تایبەتی هەبووە. گەلی کورد گەلێکی کۆنی شارستانیەتی میدیاو چیاکانی زاگرۆسە و لەکۆنەوە پەیوەندی لەتەک سەگ هەبوە بۆ ڕاوکردن و پاسەوانی بەکاری هێناوە، سەگ لای کورد ئاژەڵێکی خۆشەویست و بەوەفا بووە بەتایبەتی لای گوندنشین و کۆچەرییەکان بەڵام بەهۆی جیاوازی کولتورییەوە لای هەندێ گەل بەگڵاو ناسراوە هەر چەندە ئێستا بەهۆی زانستی پزیشکی ڤێتەنەرییەوە چارەسەری ئەوەش کراوە سەگ ئێستا بوەتە جۆرێک لەململانێی نەتەوەیی ئێستا تورکەکان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە سەگی (هەوشار ) مێژوویەکی تورکی هەیەبیکەنە موڵکی تورک کە لەڕاستیدا سەگی کوردییەو هی ناوچەی پشدەرە، مەبەستمە بڵێم ماوەیەکە سەگی بێلانە لەناوشارەکاندا زۆر بوەو هەندێ جار زیان دەگەیەنن ئەویش لەبرساناو لەبێلانەییانە، برسیەتیش وەک دەڵێن ڕەگی هاری پێوەیە بۆیە هەندێ جار بەچەک دەیانکوژن یان دەڵێن چارەسەر ئەوەیە بەیەکجار هەموی لەناوبەریت کۆمەڵکوژیان کەیت لەڕاستی دا ئەمە کارێکی خراپەو بۆ سومعەی کوردیش باش نابێت چونکە لەئاستی جیهاندا سەدان ڕێکخراوی ئاژەڵ دۆستی هەیە دەیکەن بەخاڵی لاواز بۆمان و وەک دڕندە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاند نیشانی جیهانمان دەدەن بۆیە پێشنیار دەکەم حکوموتی خۆجێی شارەکان دەزگا یان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەنەری لەهەموو شارەکاندا لەتەک ڕێکخراوەکانی ئاژەڵدۆستی یان کۆمەڵگەی مەدەنی لەدووری شارەکان جێگایەکیان بۆ بدۆزنەوە دەکرێ ئەگەر بە دروستیان زانی چارەسەرێکی وایان بۆ بکەن زاوزێ نەکەن بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بانگ بکەن بۆ ڕێگا چارەو پاڵپشتی، لەبیریشمان نەچێت هەموو بونەوەرێک کەخودا دروستی کردووە بێ حیکمەت نیەو وەزیفەیەکی هەیە دەتوانین بڵێین سەگ لای ئێمە وەزیفەی جارانی نیە بەڵام لەوڵاتانی پێشکەوتو سەگ ڕۆڵی لەدۆزینەوەی مادەی هۆشبەر و قاچاغ دا هەیە یان یارمەتی مرۆڤی کەمئەندام دەدات و زۆرکاری دیکەی گرنگ و چەندین وەزیفەی دیکە، بۆیە وا باشە لە کوردستان چارەسەرێکی زانستی وئاژەڵ دۆستی بدۆزرێتەوە بۆ سەگە بێلانەکان نەک کۆمەڵکوژ بکرێن با کێشەی سەگەکانیش بەسیاسی و ئاینی وئایدۆلۆجی نەکرێن و وەک شتە کانی دیکە دابەش بین بۆدوبەرە بەرەیک بڵێن لەناویان بەرن بەرەیەک بڵێن چارەسەرێکی زانستی وئاژەڵ دۆستیان بۆبدۆزرێتەوە باشتر وایە وەک دروستکراوێکی خوداو زانستیانەو مەدەنیانە چارەسەری کێشەی زۆر بوونی سەگ بێلانە کان بکرێت . نەک بەچەک لەناویان بەرن و دواتر ببێتە بابەتی ،تۆڕەکۆ مەڵایەتیەکان و لەوێنای جیهاندا وێنەی کورد بەدڕندە نیشان درێت.