13وتار

زیندانیانی سیاسی & پرسی كورد

4/26/2025 1:21:00 PM
گۆران مه‌ریوانی

فرە‌ن "ئە‌وانە‌ی" لە‌ ئاوروپا داكۆكی لە‌ كورد دە‌كە‌ن. كە‌من یان ھە‌ر نین ئە‌وانە‌ی لە‌ كوردستان تە‌نانە‌ت بە‌ نێویش "ئە‌وان" دە‌ناسن. بێ ئاگاكان، لە‌ پێشیاندا دە‌زگای چاپ و پە‌خش و نێوە‌ندی مێدیاكاران و ڕۆشنبیرانن. 

یواكیم مێدین، 1984-……
ڕۆژنامە‌وانە‌، سوێد، داكۆكیكارێكی بە‌ سە‌بری پرسی كوردە‌، كتێبی "دۆسیە‌ی كورد 2023"، پاشان "كۆبانێ: شۆڕشی كوردان و خە‌باتیان دژی داعش 2016" گە‌واھیدە‌رن.‌ وێڕای دیدار لە‌تە‌ك سە‌ران و، ڕۆژانە‌ چاودێری دۆزی كورد. 27 نە‌ورۆز، دوای ڕژانە‌ سە‌رشە‌قامی یاران، دۆستان و خە‌ڵكی بۆ پشتیوانی ئیمامئۆغڵۆ، مێدین-یش بە‌ پێچە‌وانە‌ی چاودێرانی گۆیێ سیاسی چە‌پی نە‌گبە‌تی كوردە‌وە‌، كە‌ لە‌ وە‌تاقە‌كانیاندا حە‌تمیە‌تی نە‌مانی ڕژێمیان قە‌بڵاند، سە‌فر دە‌كاتە‌ وێندە‌رێ تا لە‌ نزیكە‌وە‌ ئاگاداری بارودۆخ بێ. لە‌ فڕۆكە‌خانە‌ دە‌گیرێ و دە‌خرێتە‌ زیندانی "مارمارا", جێی زیندانانی سیاسی.

تیڕۆڕیستێ: ‌12 ساڵ زیندانی

شكاتنامە‌ لە‌و، حە‌وت لاپە‌ڕە‌یە‌. دوو تۆمە‌تە‌: سوكایە‌تی بە‌ سە‌رۆكۆمار سێ ساڵ و تیڕۆركاری و ھاوكاری كوردان نۆ ساڵ، دە‌كاتە‌ دوازدە‌ ساڵ زیندانی. 30 ئە‌م مانگە‌، ئاپڕیڵ، دە‌خرێتە‌ پێش دادگا. سوێد بۆ خۆی ھیچی لە‌تە‌ك توركیادا پێ ناكرێ، ژاوە‌-ژاوێك ھە‌یە‌، لێ ئە‌وان ھە‌ر زوو بۆ بە‌ ئە‌ندامبوونی ناتۆ خۆیان بۆ تاكپە‌رستێك چە‌ماندە‌وە‌ و تازە‌ سە‌ختە‌ پشتیان دە‌ ئاستی دە‌ربار ڕاست بكە‌نە‌وە‌. ماوە‌تە‌وە‌ ڕێكخراوی قە‌ڵە‌م، ئازادی بیروبۆچوون و دونیای ئازاد و ....... تاد، گە‌ر كارێك لە‌ ھە‌مبە‌ر تاكپە‌رستێكدا بكرێ، بكە‌ن.

دیاردە‌یە‌كی خە‌مبار

ئە‌وی لە‌ گشتی بە‌ سوێترە‌، خە‌مبارترە‌، ئازاربچێژیت و وە‌كونجی زیندان بنرێیت بۆ میللە‌تێ كە‌ باكی بە‌ گرتن و نە‌مانی خۆی نییە‌! كە‌ ناخوازێ بزانێ كێ دۆستە‌ و كێش دوژمنە‌.
خێزانی مێدین دووگیانە‌ و بە‌مزووانە‌ دە‌بنە‌، بە‌ ئومێدی ساخوسە‌لامە‌تی، باب و داك!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن