1150وتار

ئێران و ئەمریکا

1/4/2020 2:55:00 PM
ئومێد خدر

کوژرانی قاسم سولەیمانی و بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی ڕووداوێکی چاوەڕوانکراوبوو ، بەڵام پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ سەرهەڵدانی شەڕی ئەمریکاو گروپەکانی سەر بەئێران لەناوچەکە ، بۆچی ئەمریکا لەعێراق سولەیمانی کوشت؟ یاخود بۆ لەو کاتەدا و پێشتر ئەوەی نەکرد؟زیان و لێکەوتەکانی چی دەبێت ؟ کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکات ئێران کاردانەوەی چی دەبێت؟
ململانێ ی نێوان ئەمریکاو ئێران ململانێکی سیاسی ئایدۆلۆژی بەرژەوەندیە لەناوچەکەدا ڕژێمی ئێرانی دوایی 1979 ڕژێمێکی ئایدۆلۆژی مەزهەبگەرایی شیعەیەو بەو ئامرازەش توانیویەتی بەرژەوەندی و ئایشی نەتەوەیی ئێران بپارێزێت و فراوانی بکات لەوڵاتانی ناوچەکە بەڕادەیەک بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای لەناوچەکە خستۆتە مەترسیەوە هەربۆیە ئەمریکا بەباشی هەستی بەو مەترسیە کردوە لەبەرامبەریشدا ئێران بۆ پاراستنی ڕژێمی ئیسلامی بەردەوام شەڕی لەدەرەوەی سنورەکانی دروستکردوە، لەدوایی شەڕی داعش ئێران و ئەمریکا دوژمنی هاوبەشیان نەما کە پێشتر هەڕدووکیان کاریان بۆ لەناوبردنی داعش دەکرد ، بەرژەوەندیەکانیشیان یەکتر بڕن لە عێراق و ناوچەکە هەربۆیە ڕوودانی کوژرانی سولەیمانی غەریب نیه وەک لە ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ئەمریکا باس دەکەن سولەیمانی و گروپە شیعیەکانی نزیک لەئێران پلانیان داناوە بۆ دەرکردنی ئەمریکا لەعێراق بەتایبەت لەدوایی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی بەغداد کە زۆرێک لەچاودێران پێیان وایە ئەمریکا لەپشت ئەو خۆپیشاندانانەوەیە ، بۆ لەبەغداد سولەیمانی کوژرا ئەمریکیەکان دەیانتوانی لە سوریا یا لوبنان بیکوژن یا پێشتر؟ ، لەبەرئەوەی لەعێراق و لەسەربازگەی کەی وەن هێرش کرابویە سەر ئەمریکیەکان و هێرش کرابو سەر باڵێوزخانەی ئەمریکا بەو مانایەی لەکوێ هێرش بکرێتە سەربەرژوەندی ئەمریکا ئەمریکا وەڵامی توندی دەبێت ، جگە لەوە گەورەترین هێزی پشتیوانی ئێران لەدەرەوەی ئێران حەشدی شعبی عێراقیە کە لەوێوە پلان و هاکاری دادەڕێژرا بۆ سوریاو لوبنان .. حەشدی شعبی عێراقی شێوەیی یاسایی و دەستوری وەرگرتوە بێ گومان ئەمەش لەلایەن ئەمریکیەکانوە قبوڵ کراو نیە و نەبوە، کە تائێستاش کاردانەوەی نەبوە مەسەلە شەڕی داعش بوە ئێستا داعش تاڕادەیەکی زۆر لاواز بوە یاخود دەتوانین بڵێین کۆتایی هاتوە، خاڵێکی تری پەیوەندیدار بەهێرشەکە کە بۆ لەبەغدا ڕوویدا پەیوەندیدارە بەڕژێمی شیعە لەعێراقە کەخەریک بوو بەتەواوی ڕەگ داکوتێ کە ڕژممێکی بەهێزی شیعە کە ئێران تیێدا باڵا،دەست بێ لەتەنیشت ئێرانەوە بێ گومان بۆ ئەمریکا مەترسیدارە ، پێویستە کورد لە و پێسهاتانەی ڕوو دەدات ئاقڵانە مامەڵە بکات لەنێوان ئەمریکاو ئێران نەک وەکو سەردەمی ڕیفراندۆم کە مسعود بارزانی وتی ئەهێندە حیساب بۆ ئەمریکا ناکەم ! دەبێ بەهەستیاریەوە مامەڵە بکات و حیسابی دوایی ڕووداو پێشهاتەکانی ئەم دواییە بکات ، لەهەمانکاتدا ئێمە لەڕووی خاکەوە نوساوین بەئێرانی شیعەوە، کاردانەوەی ئێران چی دەبێت ؟ سێ بژاردە لەبەردەم ئێراندا هەیە یەکەم:لە ڕووی سیاسیەوە لەنەتوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کار بۆ پڕۆتستۆی ئەو هێرشەی ئەمریکا بکات و کۆدەنکی سیاسی کۆبکاتەوە کەئەم ڕێگایە بۆ سزادانی ئەمریکا شەرعی و یاسایە کە بۆ ئەمە عێراقیش هەمان هەڵوێستی ئێرانی دەبێت چونکە لەڕووی یاسایەوە ئەمریکا پێشلی سەروەری عێراقی کردوە کە ئەم ڕێگایە ڕەنگە ئێران تێیدا سەرکەتوو نەبێت و زۆر پشتی پێ نەبەستێ جونکە لەکۆی سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش سیانیان پشتگیری ئەمریکان جکە لەوە ئێران لەڕووی ئاستی نێودەوڵەتی و دیبلۆماسیوە لەجیهان زۆر قبوڵکراو نیە.
دووەم:گرتنەبەری تۆڵە کردنەوەو شەڕە: کە ئەم بژاردەیە بەناچاری وەکو واقع قبوڵ دەکات لەڕێگەی لێدانی بەرژەوەندی و بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق، یەمەن، سوریا، لوبنان لەهەر جێگایەک کە ئێران دەستی بڕوا دەست دەوەشێنێ ، بەڵام ئەمریکا ئێستا خاوەنی هێزی زیرەک و چەکی پێشکەوتویە شەڕ لەگەڵیدا،ئاسان نیە.
بژاردەی سێ یەم: بریتیە لە پشودرێژی و خۆپارێزی ئێرانیەکان چونکە ئەولەویەتی ئێستایی ئێران مانەوەیی ڕژێمەکەیەتی لەسەر حوکم بەچونە ناو شەڕەوە لەگەڵ ئەمرێکا مەترسی داڕوخانی ڕژێمی ئێران زیاد دەکات و مەترسی جدی لەسەر گۆڕانی سیاس دروست دەبێت بەتایبەت کە ئێستا سەردەمی حوکمڕانی کۆماریەکانە لە ئەمریکا ، لەبەر ئەوە پێشێنی دەکرێ ئێران لەئێستادا هیچ کاردانەوەی نەبێت و چاوەڕێ بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن