664وتار

تاکی کورد لەنێوان ئینتیما بۆ خێڵ یان نیشتیمان

4/2/2022 8:39:00 PM
ئومێد خدر


نەوشیروان مستەفا لەکتێبی بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی کتێبی یەکەم لاپەڕە 11 بەو شێوازە باسی تاکی کورد دەکات.

 بۆچی هەتا ئێستاش ئەم گرێیە .گرێی خێڵ، گوند، ناوچە لەدەرونی تاکی مرۆڤی کوردا ئەوەندە کاریگەرە، ئەوەندە جێگەی شانازیە خۆی پێوە هەڵ بکێشێ؟ بۆچی ئەوەندەی ئینتیما بۆ گوندەکەی، شارەکەی، ناوچەکەی ئەی وروژێنێ ئەوەندە ئینتیما بۆ نیشتیمانەکەی کوردستان نای خرۆشێنێ، ئەوەندەی ئینتیما بۆ تیرەکەی، هۆزەکەی، خێڵەکەی ئەی جوڵێنێت ئەوەندە ئینتیما بۆ نەتەوەکەی کورد نایجوڵێنێت؟.

بەکورتی ناوبراو پێی وایە لەسەدەکانی ناوەڕاستەوە هەستە خێڵەکی و ناوچەیەکان لای تاکی کورد هەبوە، دەسەڵاتە داگیرکەرەکان ویستویانە ئەم هەستە لای تاکی کورد بهێڵنەوە و بەهۆیەوە نەتەوەی کورد پارچە پارچە بکەن، هەریەک لەدەوڵەتی عوسمانی و دواتر دەسەڵاتی ئینگلیزو حکومەتەکانی عێراق کاریان بۆ نەهێشتنی ئەو هەستە دواکەوتوییانە نەکردوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە وەکو بەشێک لە پێداویستی سیاسەتی داگیرکاری پەرتکەو زاڵبە کاریان بۆ مانەوەی ئەو هەستە لای تاکی کورد کردوە هەروەها حزبە کوردیەکانیش هه وڵیان نەداوە بۆ گۆڕینی ئەو هەستانە بۆ ئینتیمای نەتەوایەتی.جا کێشەکە لەم بابەتە خەڵکی عەوام نیە، بەڵکو دەستەبژێری سیاسی هەرێم و کادیری حزبە سیاسیەکان ههمان هەستیان هەیە یاخو دەتوانین بڵێین حزبە سیاسیەکان و کادرو ئەندامانیان هەمان هەستیان هەیە و سەرچاوەی ئەم کێشەیەن، لەحزب و سیاسەتدا سەنتەری بابەتەکە خوێن و خزمایەتی و خێڵ و عەشیرەتە نەک نیشتیمان لەئەرزی واقعدا نەک هاوڵاتی.

بەڵکو حزب و سەرکردەکانیش ناتوانن و نایانەوێ ئەم گرێیە تێپەڕێنن، سیاسەت بۆ خرمەتی خزم و کەس و کارو خێڵ و عەشیرەتە، نوسەر پێیوایە یەکێک لەو هۆکارانەی کە تائێستا کورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی نیە بوونی ئەم کێشەیە لای تاکی کورد !ئایا چۆن بتوانین گەشە بە هەستی نیشتیمانی نەتەوایەتی بدەین؟ چۆن تاکی کورد ئەم هەستەی لا کاڵ ده بێتەوە؟ لەزانستی کۆمەڵناسی سیاسیدا چوار ئامرازمان هەیە بۆ گەشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دروستکردنی ئینتیمای نیشتیمانی کەبریتین لە هه ریەکە لە حزب، میدیا، قوتابخانەو پەروەردە، دامەزراوە ئەکادیمی و دینیەکان بەڵام لەهرێمی کوردستان ئەم ئامرازانە خۆیان سەرچاوەی کێشەکەن هەربۆیە بەگۆڕینی ئەم چوار دامەزراوەیە بۆ دامەزراوەی نیشتیمانی دەتوانین تاکێکی نیشتیمانی دروست بکەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن