ئایا ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ھەمان سیناریۆی ٢٠١٨دووبارە دەبێتەوە؟
12/14/2021 10:17:00 AM
ئومێد خدر
لەدوای ڕزگارکردنی عێراق و نوسینەوەی دەستور وەکو عورفێک پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەر کورد دەکەوێت و پۆستی سەرۆ ک وەزیران بۆشیعەو سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ سونەکان ھەروەکو چۆن لەنێوان شیعەکان ململانێ ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆ ک وەزیران، سونەکانیش ململانێیان ھەیەلەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەھەمان شێوە لەدوای مام جەلالەوە ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ھەیە لەنێوان یەکێتی و پارتی وە پێشتر لەناو خودی یەکێتیش لەسەر ئە م پۆستە ناکۆکی ھەبوو بەتایبەت لەھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەساڵی ٢٠١٤ کە ھەریەکە لەد.بەرھەم ساڵح و فوئاد مەعسوم و د.نەجمەدین کەریم کاندیدی یەکێتی بون.
لەھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ یەکێتی و پارتی ھەریەکەیان کاندیدی خۆیان ھەبوو بۆ ئەم پۆستە لەیەکێیتی بەرھەم ساڵح و لەپارتیش فوئاد حسێن ئایا ھەمان ململانێ و سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دوبارە دەبێتەوە .
بەپێی لێدوانە ڕۆژنامەوانی و میدیاییەکان بێت یەکێتی و پارتی لەئێستاشداناکۆکن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار پێدەچێت ھەریەکەیان کاندیدی خۆی ھەبێت بۆ ئەم پۆستە وەکو جاری پێشوو بەڵام لەیەک حاڵەتدا پارتی کاندیدی نابێت ئەو حاڵەتەش ئەوەیەئەگەر یەکێیتی مەلا بەختیار کاندید بکات’ئەوا پارتی کاندیدی نابێت.جگە لەم حاڵەتە پارتی لەھەموو حاڵەتەکانی تردا کاندیدی بۆ ئەم پۆستە دەبێت.
وەلەئەگەری کاندید نەکردنی مەلا بەختیار لەلایەن یەکێیتیەوە بۆ ئەم پۆستە ڕەنگە مەلا بەختیار وەکو سەربەخۆ خۆی کاندید بکات و پارتیش پشتیوانی بکات.
بەپێی ماددەی٧٠ لەدەستوری ھەمیشەیی عراق سەرۆک کۆمار بەدەنگی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێت.
بەپێی ماددەی٧٢ فقرە ب ھەڵبژاردنی سەرۆکی دەوڵەت لەدوای ٣٠رۆژ لەیەکەم کۆبونەوەی پەرلەمانی تازە ھەڵبژێردراو دەبێت.
لەسیستەمی پەرلەمانیدا سەرۆکی دەوڵەت بونی ھەیە بەڵام حوکم ناکات واتە دەسەڵاتەکانی تەشریفاتیە.
سیستەمی سیاسی عێراق پەرلەمانیەو دەسەڵاتی فعلی جێ بەجێکردن لای ئەنجومەنی وەزیران و خودی سەرۆک وەزیرانە.
بەڵام پۆستی سەرۆک کۆمار خاوەنی موچەو دەرماڵە وئیمتیازاتی زەبەلاحە.دەسەڵاتەکانی تەشریفاتیە بەشێک لەدەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار بەپێی ماددەی ٧٣.
١-لێبوردنی تایبەت لەسەر پێشنیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
٢-مسادقە کردنی رێکەوتنامەو پەیماننانە نێودەوڵەتیەکان
٣-قبوڵ کردنی باڵوێزەکان
٤-تەسدیق کردنی ئەو قانونانەی لەپەرلەمان دەردەچن لەماوەی پانزە رۆژەدا
٥-راسپاردنی پەرلەمان بۆ پێک ھێنانی حکومەت گەورەترین کوتلەی پەرلەمان
٦-دەرکردنی مەراسیم و رێورەسمی جموری
٧-مسادەقەکردنی لەسەر ئەحکام لەسێدارەدان کەلەلایەن دادگای تایبەتمەندەوە دەردەچێت.