كێشەكە تەنها پارێزگار نیە
6/10/2019 8:02:00 PM
ئومێد خدر
كەركوك شارێكی كۆنی كوردستانیە دەكەوێتە ناوچەی زورگی باكوری زنجیرە چیاكانی حەمرین كەنیشتیمانی عەرەب لە كوردستان جیادەكاتەوە شارێكی گرنگی دەوڵەمەندە بە نەوت و فرە پێكهاتەیە و چەندین ساڵە كورد ململانێ دەكات بۆ وەرگرتنەوەی و زۆربەی حیزبەكانیش یەكێك لەدروشمەكانیان وەرگرتنەوەی كەركوك و گەڕاندنەوەیەتی بۆ باوەشی كوردستان، لەدوای ساڵی 1957 وە پێشتریش هەر لەسەردەمی شا فەیسەڵی یكەمەوە بەردەوام هەوڵی تەعریب كردنی ئەو شارە كوردیە دراوە دۆخی كەركوك بەدرێژایی 90 ساڵی ڕابردوودا لە ژێر هەڕەشە و مەترسی تەعریب دابوە، بەڵام هەرگیز بەقەدەر ئێستایی لەدۆخێكی خەراپدا نەبوە بەتایبەت لەدوایی ڕووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ئەو پارێزگایە چۆتە قۆناغێكی ترسناك و دژوارەوە، بەڵام بەداخەوە سەركردایەتی سیاسی كورد بێ گوێ دانە بەها نیشتیمانی و نەتەوەیەكان ئەم بەشە گرنگەی خاكی كوردستانیان پشتگوێ خستو وەو بۆتە بەشێك لەملاملانێ ی حزبی و بەرژەوەندی كەسی و خێزانی چەند كەس و گروپێك و پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی پەك خستوە ئەگەرچی داواكاری یەكێتی بۆ دانانی پارێزگارێكی كوردی یەكێتی مافی ڕەواو بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆیەتی بەڵام كێشەكە تەنها بەدانانی پارێزگارێك كۆتایی نایەت بەڵكو چەند لایەنێكی تری پرسی كەركوك هەیە دەبێت هێزو لایەنە سیاسیەكانی كورد بهەندی وەربگرن و كاری جدی لەسەر بكەن.
1-ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی و سەربازی كەركوك گەڕاندنەوەی دۆخی كەركوك بۆ پێش 16 ئۆكتۆبەر.
2-لایەنی سۆسیۆلۆجی لە پرسی كەركوك لەبەرچاو بگیرێت كە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو عەرەبە هاوردانە بكرێت كە هێنراون بۆ كەركوك و دەوروبەری وە چۆن مامەڵە لەگەڵ نەوەی سێ یەم و دووەمی تەعریب بكرێت لەكاتێكدا ئەوانە لەكەروكوك لەدایك بون و بەرژەوەندی مادی و خێزانییان بۆ دروست بوە جۆرێك لە خۆشەویستی و ئینتیمای بۆ ئەو شوێنە بۆ دروست بوە كە لێ ی لەدایك بوەوەو لێی ژیاوە خێزانی لێ دروست كردوە، هەروەك چۆن ئەو كوردانەشی كە بەزۆر لەكەركوك دەركراون لەشارەكانی هەوڵێرو سلێمانی بەرژەوەندی و خۆشەویستیان بۆ ئەو شارانە دروست بوە كەواتە ئەمە بەشێك لەكێشەكەی گەورەتر كردووە كەواتە تا زووتر بەتەنگ ئەم كێشەیەوە بچن ئێستا درەنگە واتە چەند ئەم كێشەیە بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە ئاڵۆزتر دەبێت.
3-دین و یاسا لەبەرژەوەنیانە عەرەب عادات و تقالیدو دین و یاسای ڕێگەی پێ دەدات تا چوار ژن بهێنێت و وەچەی زۆر بخاتەوە ئەمەش مەترسیە بۆ ڕێژەی دەنگی كورد لە كەركوك بۆ چەند ساڵی داهاتوو دوور نیە ببێتە كەمینەیەكی ناكاریگەر، هەربۆیە گرنگە هەموو سەركردایەتی سیاسی كوردو هێزو لایەنە سیاسیەكان بەجدی هەڵوێستە لەسەر بارودۆخی ناهەمواری ئێستای كەركوك بكەن نەك شەڕەكە بچوك بكەنەوە تەنها لەسەر دانانی پارێزگارێك ڕاستە گرنگە پارێزگاری كەركوك كورد بێت چی وە كو بەركەوتەی هەڵبژاردن چ وەكو ناوچەیەك كە كێشەمان هەیە لەسەری، بەڵام ئەمە بەشێكی بچوكی كێشەكەیە.