چۆن حكومەت پێك دێت؟
2/9/2019 3:51:00 PM
ئومێد خدر
به‌پشت به‌ستن به راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كانی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان له 30_9-2018 و خوێندنه‌وه‌ی واقعی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی رێژه‌ی كورسییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان ماوەی زیاتر لە( 4) مانگە هێزولایەنە سیاسیە براوەكانی هەڵبژاردن سەرقاڵی گفتوگۆ‌و دانوستاندنن بۆ پێك هێنانی كابینەی نوێ ی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام بەهۆی كێشەو ململانێ ی سیاسیەكانی نێوان لایەنەكان بەتایبەت(0یەكێتی و پارتی) تاوەكو ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی سیاسی بۆ پێك هێنانی حكومەت بەڵام بەپێ ی دەرئەنجامی كۆتا دانیشتنی پارتی و یەكێتی بڕیاریانداوە یەكەم هەنگاوی یاسایی بنرێت بەئاڕاستەی پێ:هێنانی حكومەت ئەویش كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستانە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان لێرەدا، تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ڕوی یاساییه‌وه.
له‌ڕوی یاساییه‌وه كه‌موكورتی هه‌یه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بریتییه له نه‌بونی ده‌ستورێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو ئه‌م ده‌ستوره‌دا به‌ده‌قێكی یاسایی ئاماژه بۆ شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ت كرابێت، به‌ڵام له‌ڕوی واقعی و كرده‌ییه‌وه پێكهێنانی حكومه‌ت پشت به‌چه‌ند یاسایه‌ك ده‌به‌ستێت له‌وانه (یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992، یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1992، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان_عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005.
به‌پێی بڕگه‌ی (3) له‌ماده‌ی (10)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه فه‌رمانی بانگهێشتكردنی په‌رله‌مان بۆ كۆبونه‌وه ده‌رده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ ده‌رنه‌كرا لەبەر هەر هۆكارێك، ئه‌وا په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕۆژی دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌كه كۆده‌بێته‌وه. به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له‌دوای ده‌رچونی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ بانگهێشتكردنی كۆبونه‌وه، له‌كاتی ده‌رنه‌چونی فه‌رمانه‌كه‌شدا په‌رله‌مان خۆی كۆده‌بێته‌وه له‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ناوبراو.
دوای كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌چه‌ند قۆناغێكدا ده‌ڕوات:
١- قۆناغی ناونان (مرحله التسمیه): په‌رله‌مان هه‌ڵده‌ستێت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مه‌ش به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بو، جا كه‌سه‌كه یه‌كێك بێت له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یاخود كه‌سێك بێت له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕگه‌ی (3) له ماده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
٢- قۆناغی راسپاردن (مرحله التكلیف): به‌پێی بڕگه‌ی (12) له‌ماده‌ی (10)ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دوای ناونانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌و قۆناغه ده‌ست پێده‌كات كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و كه‌سه راده‌سپێرێت له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا، له رۆژی داواكردنه‌كه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێك بهێنێت.
٣- قۆناغی متمانه پێ به‌خشین (مرحله منح پقه): به‌پێی بڕگه‌ی (1) له‌مادی (2) ی یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌م قۆناغه‌دا په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ره‌های ئاماده‌بوانی هه‌ڵده‌ستێت به‌به‌خشینی متمانه به‌و پێكهاته وزارییه‌ی كه كه‌سی راسپێردراو پێكیهێناوه.
ئومێد خدر