لەبری بیروەری ڕق و کینە!
9/22/2020 5:59:00 PM
ئومێد خدر
کاک نەوشیروان لەلێدوانێکی ڤیدۆیدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ بیست و سێ ساڵ پێش ئێستا، دەڵێ هەوڵمداوە ڕووداوەکان لەباری سەرنجی خۆمەوە
بنوسمەوە ، بەڵام بەشێوازێک نوسیومە کە گەنجی تازە پێگەیشتوو کەڵکی لێ وەربگرن فێری
ژیانی لێبوردن ببن نەک ژیانی ئینتیقام و تۆڵەسەندنەوە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کاک نەوشیروان
بەهەست کردن بەلێپرسراویەتی ڕووداو مێژووی نوسیوەتەوە، نەویستوە گەنجی دوای شۆڕش بەهەمان
نەفەسی سەردەمی شۆڕشی چەکداری گۆش بکرێتو پەروەردە ببێت، بەڵام نوسەری کتێبی لەبری
بیروەری لەگەڵ ئەوەی کە زۆر باسی سایکۆلۆژیایی ڕق و سلبیاتەکانی دەکات، بەڵام زۆربەی
هەرە زۆری نوسینی کتێبەکەی هەڵڕشتنی ڕق و کینەیە ئەمەش وایکردوە کە ڕەگەزێکی سەرەکی
لەدەست بدات ، کە بێلایەنی و ڕاستگۆیە، چونکە
یەکێک لەڕەگەزەکانی نوسین و توژینەوە بریتیە لە بێلایەنی نوسەر نابێ نوسەر خۆی ببێتە
تەڕەف و بەئارەزووی خۆی تۆمەت ببەخشێتەوە چونکە ئەمە نوسینەکە لەنوسینی زانستی
دوور دەخاتەوە، نوسەر نەک بێلایەن و زانستیانە نەینوسیوە ،بەڵکو لەبارێکی دەروونی
زۆر خراپ و سایکۆلۆژیەتی ڕقەوە کتێبەکەی نوسیوە، تا لاپەڕە 72 نۆجار باسی ڕووداوی
قڕناشاو پشت ئاشان دەکات ئەمە ئەگەر ڕق و کینەو لابردنی سەرنجی خوێنەر نەبێ لەسەر
تاوانی حزبەکانی تر ئەوانەی ئەوسا لەشاخ بون چیە؟ لەکاتێکدا سەدان پێشمەرگە بەدەستی
هێزە چەکدارەکانی حسک و شیوعی پارتی و پاسۆک و بزوتنەوەی ئیسلامی لەشەڕی نەگری
ناوخۆ شەهید بون بەڵام، کاک مەلا بختیار تەنها باسی ڕووداوی قڕناقاو پشت ئاشان دەکات،هه
روەها لەلاپەڕە 71 باس لەشوناسنامەی گۆڕان دەکات و دەڵێت نەوشیروان مستەفا
شوناسنامەی عێراقچێتی بەگۆڕان بەخشی و لەبەغدا
کاری بۆ لاوازی یەکێیتی و پارتی دەکردو ڕێک پێچەوانەی ئەوە ڕاستە هیچ سەرکردەیەکی
کورد بەقەدەر کاک نەوشیروان ناسیۆنالیست نەبوە لەساڵی 2010 سەرەڕایی ئەوەی کە گۆڕان و یەکێتی زۆر ناکۆک و، ناتەبا بون تا
ئەو ڕادەیەی کە مام جەلال لەسێ یەمین کۆنگرەی یەکێیتی بەتوندی هێرشی کردە سەر کاک
نەوشیروان تاوانی هەڵەبجەی خستە ئەستۆی کاک نەوشیروان و دواتر کاک نەوشیروان بەوتارێک
وەڵامی دایەوە بەناوی لەهاوڕێ یەتیەوە بۆ تەخوین ،بەڵام لەکاتی دەنگدان بەسەرۆکایەتی
مام جلال لەبەغدا کاک نەوشیروان فراکسیۆنی گۆڕانی ڕاسپارد دەنگ بەمام جلال بدەن بۆ
سەرۆکایەتی کۆمار کە ئەوکات ئەو هەڵوێستەی کاک نەوشیروان بۆ هەندێ کەس شۆک بوو ئایا
ئەمە عێراقچێتیە یان گەواهیدەری ئەوەیە کە شوناسی گۆڕان کوردستانیەو خودی کاک نەوشیروانیش
ناسیۆنالیستە ئەمە جگە لەوەی لەیەکەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی گۆڕان لەبەرنامە سیاسی
گۆڕاندا کە پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمی گۆڕانەو هەڵقۆڵاوی بیری سیاسی کاک نەوشیروانە
لەچەند جێگەی جیاواز بەڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕان هێزێکی کوردستانیە لەلاپەڕە
چواردەی بەرنامەی سیاسی گۆڕاندا ئاماژە بەوە کراوە گۆڕان لەسەر بنەمای ئینتیما بۆ
نیشتیمانی کوردستان دامەزراوە، لەلاپەڕە 15 هاتوە ئازادی گەلی کوردستان و مافی بڕیاردانی
چارەنوس و سەربەخۆی کوردستان لەڕێگەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە ئامانجێکی باڵاو
ستراتیجی بزوتنەوەی گۆڕانە.وەلەلاپەڕە 17 بەرنامە سیاسیەکەدا بەشی دووەم تەوەری یەکەم
لە ئامانجە نیشتیمانیەکانی گۆڕان دەڵێ یەکێک لەئامانجە نیشتیمانیەکانمان بڕیتیە لەسازش
نەکردن لەسەر کوردستانیەتی کەرکوک ، شەنگال، زەممار، تەلەعفەر، شێخان، مەخممور، خانەقین،
دووز و مەندەلی و ناوچە دابڕاوەکانی تری خاکی کوردستان.
هەر لەوبەشەو لەلاپەڕە 18 هاتوە گۆڕان یەکێک لەو
ئامانجانەی کاری بۆ دەکات بریتیە لەبەرپەرچدانەوەی هەر گوتارو ڕەفتارو ئاکارێکی شۆفێنی
و نامەدەنی دەرهەق بەگەلی کورد لەو وڵاتانەی کەکوردستانی بەسەردا دابەشکراوە.پێشکەشکردنی
هاوکاری کلتوری و سیاسی و دارایی پێویست لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ کوردانی
باکور، خۆرهەڵات و خۆرئاوایی کوردستانی گەورە. وەلەچەندین شوێنی تری بەرنامە سیاسیەکە
کە پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمەو خۆم ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی بەرنامەوپڕگرامە سیاسیەکە
بوم بەزەقی ئاماژەی بە وە کردوە کە کەگۆڕان ناسنامەی کوردستانیەو جەخت لەکوردستانی
بونی دەکاتەوە هەر وەکو لەخاڵەکان ئاماژەم پێکرد، وە قەناعەتی کاک نەوشیروان بۆ
کوردستانیەتی گۆڕان هەمان ئەو قەناعەتەیە کە کاتی خۆی بۆ کوردستانی بونی کۆمەڵە هەیبوە
کەبۆتە خاڵی ناکۆکی ئاڵای شۆڕش لەگەڵ کۆمەڵەو خودی کاک نەوشیروان، کەئەم ڕاستیە
ناشرێتەوە بەڵام ئایا کاک مەلا بەختیار مەبەستی لە شیواندنە چیە کە لەکتێبەکەی
ئاماژەی پێکردوە وەقسەی ئاوەژوو دژ بەیەک لەسەر ئەم بابەتە دەکات لەلایەک باسی ناکۆکی خۆی و کاک نەوشیوان دەکات لەسەر شوناسنامەی کۆمەڵە تاوای لێهات ئاڵای
شۆڕش جیابۆوە ، گەیشتە سجن کردنی و ئەو چیرۆکەی خۆی باسی دەکات لەلایەکی تر باس لەوە
دەکات کە نەیهێشتوە ناسنامەی کوردستانی ببخشرێتە گۆڕان کە بەرنامەی سیاسی یەکەم کۆنگرەی
گۆڕان ئاماژەو بەڵگەی ڕوونە بۆ ئەو ناڕاستی و چەواشەکاریەی دەرهەق بەهەڵوێستی نەتەوەی
و،نیشتیمانی کاک نە،شیروان کەلەلاپەڕە 71 باسی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کەکاک نەوشیروان
دیداری وەفدێکی ئێرانی ڕەتکردەوە لەسەر ئەوەی کە لەناو وەڤدەکە خەڵکی تێدا بوە دەستی
سور بوە بەخوێنی سەرکردەکانی کورد لەخۆرهەڵاتی کوردستان ئایا چ سەرکردەیەکی کورد ئەوەندەی
کاک نەوشێروان لەههمبەر بابەتە نیستیمانی و نەتەوەییەکان سەر ڕاست و بەرگریکار بوە.
ئەم چەواشەکاریەی
کاک مەلا بەختیار لەکتێبەکەیدا لەلاپەڕە 71 مشتێکە لەخەروارێک کە پڕیەتی لەناڕاستی و چەواشە خۆزگەم دەخواست وەکو نوسەرێکی
سەر ڕاست باسی ڕووداوەکانی بکردایە نەک دۆڕاوێکی سیاسی قین لەدڵی گوماناوی!