بۆچی تەنها گۆڕان بەئامانج دەگیرێت؟
8/23/2020 9:55:00 AM
ئومێد خدر
خۆپیشاندان مافێکی
سروشتی و یاسایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە، هه روەکو چۆن هه موو گەلانی سەر زەوی
ئەم مافەیان هەیە کەدەرهەق بەدەسەڵات ناڕەزایی دەردەبڕن کاتێک کەدەسڵات جێگایی
خواستی ئەوان نیەو ناتوانێ وەڵامدەرەوەی تەواوی خواست و داخوازی ئەوان بێت ڕوونیشە
کە لەهەرێمی کوردستان کۆمەڵێک قەیران و کێشەی گەورە هەیە کە دەرئەنجامی مومارەسەی غەڵەتی
حوکمڕانیە لەلایەن یەکێیتی و پارتی لەماوەی بیست و هەشت ساڵی ڕابردوو.
لەم کابینەیهش
گۆڕانیش بەشدارە بەمەرجی چاکسازی و قبوڵکردنی بەشێک لە بەرنامەی سیاسی گۆڕان بۆ
حکومەت ، بەڵام ئەوە نزیکەی ساڵێکە حکومەت کەسەرۆکەکەی پارتیەو جێگرەکەی یەکێتیە هیچ
هەنگاوێکی جدی نەناوە بەئاڕاستەی چاکسازی و نەهێشتنی نادادی ڕاستکردنەوەی کەمو کوڕیەکانی
پێشوی حوکمڕانی ڕەنگە دەنگدەری گۆڕان هەقی ئەوەی هەبێت لەبەشداری یەک ساڵی گۆڕان ڕەخنەی
لەگۆڕان هەبێت لەحکومەت سەرباری چەندین قەیرانی وەکو دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵام بۆیەکێتی و پارتی گلەیی و ڕەخنەکە دەبێت چەند قات بێت بۆ دەبێت
خۆپیشاندەران لەهەردوو خۆپیشاندانی ئەم مانگە پەلاماری بارەگایی گۆڕان و بینایی قایمقامێەتی
کەلار بدەن کەقایمقامەکەی گۆڕانە! تۆ بڵێی قایمقامی گۆڕان بێت دزی و تاڵانی لەنەوتی
گەرمیان و مەرزی پەرویزخان بکات، ئەگەر حوکمی گۆڕان لە ماوەی یەک ساڵ بەشداری لەحکومەت
ئەوە بێت بارەگاکانی بسوتێنرێن ده بێ حوکمی یەکێتی و پارتی چی بێت لەپایی ئەو هەموو
نەهامەتیەی بەسەر میللەتەکەمانیاندا هێنا هەر لەشەڕی ناوخۆوە تادەگاتە دزینی نەوت
و بههەدەردانی سەروەت و سامان و دزینی پارەی گومرگەکان و مامەڵەکردن و بازرگانی لەگەڵ
داعش و هێنانی سوپایی بێگانە بۆ سەر نیشتیمان و تەسلیم کردنەوەی برا کوردەکانمان بە
تورکیاو ئێران ئەگەر حوکمی گۆڕان لەسەر یەک ساڵ بەشداری لە گۆڕان بارەگا سوتاندنیان
بێت ئەی حوکمی ئەوان چیە لەپایی ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەر میللەتەکەماندا هێنایان؟!.
ئەگەر خۆپیشاندەران دەیانەوێت حوکمێکی باشتر لەحوکمی
ئێستا دەستەبەر بکەن دەبێ بزانن سەرچاوەی نەهامتیەکان کێ یەو دادوەربن لە لەحوکمدان
! بەڵام ئەوەی دەگوزەرێت و دەیبینین جێگای تێڕانمان و پرسیارکردنە بۆچی بەم شێوە
منەزەمیە هێرش دەکرێتە سەر گۆڕان چ لەسۆشیال میدیا چ لەئاڕاستەکردنی خۆپیشاندەران
کاتی ئەوەیە گۆڕان هەڵوێستەی لەسەر ڕووداوەکانی کەلارو قەڵادزێ هه بێت و بەوردی سەرنجی
ڕووداوەکان بدات و تەواوی زاویەکانی بخوێنێتەوە کەبۆچی تەنها گۆڕان دەکرێتە
ئامانج!