ساروخەکانی ھەولێر و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ لەم کاتەدا؟
3/13/2022 8:24:00 PM
ئومێد خدر
لەچەند رۆژی ڕابردودا دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی ساڵی ٢٠١٢ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی یاسایی نەوت و غازی ھەرێمی
کوردستانی دەرکرد وبەنایاسایی وەسفی کرد،
بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەکاتێکدایە کە ڕووسیاو ئۆکراینا لەشەڕدان،لەم شەڕەدا
ناتۆو یەکێیتی ئەوروپا ھاوسۆزن لەئۆکراینا لەڕووی دارای و چەک و تەقەمەنی ھاوکاری مرۆیی ڕاھێنانی سەربازی یارمەتی ئۆکراینەکان
دەدەن.
چونکە بەداگیرکردنی ئۆکراینا
ئاسایشی یەکێیتی ئەوروپاو ناتۆ ئەگەر نەڵێین دەکەوێتە مەترسیەوە دەتوانتن بڵێین
لاواز دەبێت،بۆیە ئەوروپیەکان دەیانەوێ بەچەند سزایەک کەدەیخەنە سەر رووسیا بەشداربن
لەھاوکاری کردنی ئۆکرانیەکان و ئابڵوقەی ئابوری بخەنە سەر ووسیا، ڕووسیا لە٨٠./.
غازی ئەوروپا دابین دەکات بەھۆی ئەم شەڕەی ڕووسیاو ئۆکراینا ئەوروپا نایەوێ
غاز لەرووسیا بکڕێت بەدوای بەدیلدا دەگەڕێن یەکێک لەبەدیلەکان غازی ھەرێمی
کوردستانە،کەلەڕێگەی قەتەرو تورکیاوە ھەناردەی ئەوروپا بکرێت،ئێرانیەکانیش دەیانەوێ
غازی خۆیان ببێتە بەدیلی غازی ڕو وسیا بۆ ئەوروپا، ئەم ھەنگاوەی ھەرێم کەدەیانوێ
غاز بەئەوروپا بفرۆشن بۆتە جێگای توڕەی ئێرانی و ڕووسیەکان،ھەندێک لەسەرچاوە ناڕەسمیەکان
باس لەوە دەکەن کە جێگری پوتن بەر لەدەستپێکی شەڕی ئۆکرایناو ڕووسیا ھاتۆتە ھەولێر
ھۆشداریداوە لەفرۆشتنی غاز بەئەوروپیەکان
لەمەشدا ئێران ھاوھەڵوێستە لەگەڵ ڕووسەکان چونکە ئەیەوێ خۆی غاز بەئەوروپیەکان
بفرۆشێت لەڕێگەی عێراق و سوریاوە،دوای ئەوە بینیمان ھەریەک لەسەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی
حکومەت بەجیا سەفەریان کرد بۆ قەتەڕو تورکیا
ئەوان لەسەفەرەکە نەگەڕابونەوە کە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی
کوردستانی دەرکرد، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و موشەکبارانکردنی ھەولێر لەتارانەوە دراوە
وەکو فشارێک بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ھەولێر تاوەکو بیر لەفرۆشتنی غازی سروشتی نەکەنەوە
بەئەوروپا،پەیامی ئێرانیەکان ئەمجارە ھەم ڕوونە ھەم توندە لەبەر ئەوەی بەشێک لەسارووخەکان لەماڵی بەڕێوبەری کۆمپانیای کاریدا، ھەروەھا یەکەمجارە
سوپای پاسداران ھێرشە موشەکیەکانی سەر ھەولێر بخاتە ئەستۆی خۆی.پرسیارەکە لێرە ئەوەیە
ئایا کارتی فشاری داھاتووی ئێران لەسەر ھەرێم وھەولێر چی دەبێت ؟
بچوکردنەوەی ھەرێم دەبێت
لەڕێگای دادگای فیدڕاڵی عێڕاقەوە یاخود لەھێرشە موشەکیەکانی بەردەوام دەبێت.لەبەرامبەردا قەتەرو تورکیاو ئەمریکا چی دەکەن بۆ پاراستنی
ھەرێم لەمەترسیەکانی ئێران و بەرەکەی؟گرنگە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەشێوەیەکی ئاقڵانەو
دوور لەدەمارگیری ھاوسەنگی بپارێزن و ئاقڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکە
بکەن بەرژەوەندیەکانی خەڵک و ھەرێم لەبەرچاو بگرن، نەوت و غاز بخەنە خزمەتی خەڵک.