404وتار

پرۆژەی پەیڕەوی یەکێتی پەسەندکرا، حیکمەت لەجێ بە جێ کردنیەتی

1/30/2020 10:03:00 AM
بڵێسە جەبار فەرمان


دواجار وەک تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەم و زیاتر لە چواردە کۆبوەوەی چڕ و بەشداری دەیان هەڤاڵانی دەرەوەی لیژنەی هەمواری پەیڕەو کارەکان تەواو کرا، ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ ئەرکێکی زۆر قورس.

چونکە پابەندبوون بە ئەخلاقی سیاسیەوە بەخۆداچونەوەو لە خۆبوردنی گەرەکە.

کاری لیژنەی پەیڕەو کۆتای ھات و لەلایەن ئەندامانی ئەو لیژنەیەوە واژو کرا.

ئیتر بە بیانووی تەواو نەبوونی پەیڕەوەوە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دوا نەخرێ وا پەیڕەومان تەواوکرد.

بەرژەوەندی شەخسی نەخرێتە سەرووی کاری حزبیەوە، بازرگانیکردن قەدەغەیە هەر کەسێک لەناو یەکێتیدا راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پێگەی خۆی بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن یا خزم و خوێش دەوڵەمەندکردن بەکاربێنێ لەپەیڕەو لا دەدا، لادان لە پەیڕەویش بەپێی پەیڕەوەکە سزای هەیە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە سەرکردایەتین.

حزب رێگایەکی گرنگە یەکێتیش وەسیلەیە بەڵام وەسیلەیەکی ئاسان نییە، بۆ بە ئامانج گەیاندنی بەرژەوەندی گەلەکەمان و بەدیهێنانی مافەکانی نەک بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن.

کوردستان پێویستی بە یەکێتیەکەی جارانە، جورئەت و سەراحەت یەکێتیەکان واجبە دژی دەستەگەری بین. دژی ناوچەگەریی و هۆزایەتی بین دژی گەندەڵی بین پەیڕەو ئەمەیە. ئەوانەی ئەمە دەکەن ناکۆکن لەگەڵ یەکێتی بوون.

راستە تەنها بە نوسینەوەی پەیڕەو ڕێگری ناکرێت لە بەرژەوەند خوازەکانی ناو سیاسەت. بەڵام ئەمە ھەنگاوێکەو ئێمە ئەینێین.

وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی بەرپرسیارێتیم ھەیە بەرانبەر بە خوێنی شەھیدان و ماندووبوونی کادرانمان کە داکۆکی لە یەکێتی بکەم. بەیەکەوە ئەبێ بیکەین و واجبمە چاودێری پەیڕەو بم و بە فعلی بەرژەوەندی کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بخەمە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەکەوە.

سوپاس بۆ جوهدی هەموو هەڤاڵان لەدەوڵەمەندکردنی پەیڕەو بۆ یەکێتیەکی بەهێز و ئنجا کوردستانێکی بەهێزتر نشتمانیکی ئاوەدانتر.

چاودێری و جێبەجێکردنی پەیڕەو زۆر زۆر گرنگترە لە پەسەندکردنی حیکمەت لەجێبەجێکردنیەتی!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن