628وتار

سەنگەر لە زینی وەرتێ نیە.. بیگوێزنەوە لای کەرکوک و خانەقین

4/17/2020 1:31:00 PM
بڵێسە جەبار فەرمان

ئەوەی لە زینی وەرتێ هەیە سەنگەر نیە ( سەنگەر لەیەک گرتنە). سەنگەر ئەوەیە بەرامبەر بە دوژمنەکەت بوەستی نەک براکەت!
جیهان بە ڤایرۆسی دژ بە مرۆڤایەتی سەرقاڵەو چۆنن بتوانن تاکێک رۆح لە ھەلکێشان بپایێزن و کوردیش بەکۆرونا سڵ ناکات و خۆی ئەبێتە ڤایرۆسی خۆی.
لەباتی ئەوەی لەم مانگەدا کە سەدان ھەزارمان ئەنفال کران و ٥٠٠٠ لادێمان وێران کرا و کانی و کارێزمان وشک کرا دەرس وەرگرین دێین مێژوو دوبارە ئەکەینەوە.
لەباتی ئەوەی لادێکانمان دروست کەینەوە دێین و رەبیە دروست ئەکەین.
لەجیاتی ئەوەی لەھەوڵی ھێنانەوە روفاتەکانمان بین لە بیابانەکان دێین و برای خۆمان شەھید ئەکەین.
لەجیاتی ئەوەی برین سارێژکەین، برینی تازە دروست ئەکەین.
لە جیاتی ئەوەی ژینگەی کوردستان ببوژێنینەوە دێین و رێگا ئەدەین کێوە سەرکەشەکان بسوتێنن
ئەمە لە پای چی؟
ئەمە خەونی داگیرکەرە.
ژنەکانی مەخمورو گەریلاکان تاوانیان تەنیا کوردبوونە! ئەوانە شەهیدی دەستی داگیرکەرن سڵاو دەنێرم بۆ رۆحیان. با ئەو رەبیانەی زینی وەرتێ هەڵبگیرێن و دیاردەی چەکداری نەهێڵرێ ناوچەکە پڕە لە سەیرانگا لێگەڕێن خەڵک خۆیان بن. سەنگەر لێدان و معەسکەر بهێنن بۆ کەرکوک و خانەقین. هێزی پێشمەرگەو سەنگەرەکانی ئەوێنە قایم بکەن، عیبرەت پێویستە عیبرەت
نەفرەت لە خۆخۆری نەفرەت لە ترازانی ماڵی کورد نەفرەت لە خۆسەپاندن بۆ بەرژەوەندی هەر داگیرکەرێک.
ناوی پێشمەرگە پیرۆزە مافی کەس نیە کاڵی بکاتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن