630 کوردستان

نوێترین زانیارى لەبارەى مووچە گەیشت

08:18 - 18/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێم بە زەمەنى راگەیاند، تا ئێستا لیستى مووچەى مانگى هەشتیان رەوانەى بەغدا نەکردووە.

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو شاندێکى حکومەتى هەرێم دەچێتە بەغدا، هەردوو لیستى مووچەى مانگى هەشت و نۆ تا ئەوکاتە بەوشێوەیەى وەزارەتى دارایى بەغدا چاوەڕێى کردووە لەگەڵ خۆیان دەبەن تەسلیمى وەزارەتى دارایى عێراقى دەکەن.

 

ئەوەشى راگەیاند، شاندەکەى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسى خاڵە سنوورییەکان و داهاتى نانەوتى و بایۆمەترى و دانانى کۆدێک بۆ مووچەخۆران و هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى سەربازى و چاودرێى کۆمەڵایەتى دەچنە بەغدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن