436 کوردستان

لەدواى هاوتاکردنى مووچە هەوڵى دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوە دەدرێت

09:07 - 18/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هەوڵێک هەیە بۆئەوەى هاوشێوەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

دارا سێكانیانی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران، پێویستە نوێنەرانى کورد لە بەغدا هەروەها حکومەتى هەرێم هەماهەنگ بن بۆئەوەى هەوڵەکە سەربگرێت.

گوتیشى، لە رابردوودا هەوڵ بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق درا و خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێویستی بە كات و هەوڵی نوێنەرانی كورد لە بەغداد هەیە كە وەكو پەرلەمانتاران كاری جددی دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن