له پارێزگای كه‌ركوك دوو ئه‌فسه‌ری باڵا كوژران و دوانیش بریندارن
11:14 - 13/09/2024
زه‌مه‌ن - كه‌ركوك
له شارۆچكه‌یه‌كی
سه‌ر به كه‌ركوك هێرش دەکرێتە سەر سوپای عێراق و چوار کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌منی ئاشكرایكرد كه ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئەیلوولی 2024، لەسنووری شارۆچکەی دووبز لەخۆرئاوای کەرکووک، لەهێرشێکی
چەکداری دوو ئەفسەری پلەی باڵای سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا و دوو سەربازیش بریندار
بوون.
ماڵپه‌ڕی به‌غدادلیه‌وم
بڵاویكرده‌وه كه هێرشەکە لەوکاتە ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق بە یەکێک
لە ڕێگاکانی دەرەوەی شارۆچکەکە تێپەڕیوە و هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و لەئاکامدا
دوو ئەفسەری سوپا گیانیان لەدەستداوە و دوو سەربازیش بریندار بوونە.
سەبارەت بە ئەنجامدەرانی
کردەوەکە سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ڕایگەیاند، جموجۆڵی داعش لەسنوورەکە هەیە و پێشتریش
هێرشی لەوشێوەیە ئەنجامدراوە، بۆیە گومانەکانیش لەسەر چەکدارانی داعشە.