602 کوردستان

بەفەرمی؛ تووەسپی و فەیاڵ و كانی گۆران بوون بە گەڕەك لە سلێمانی

04:43 - 19/09/2024

زەمەن - کوردستانی

پارێزگارى سلێمانى ئاشکرایکرد؛ رەزامەندیدراوە لەسەر گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و هەردو گوندى کانى گۆران و فەیاڵ بۆناو سنورى سەرۆکایەتیی شارەوانى سلێمانى.


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى لیژنەى باڵا بۆ جێبەجێکردنى یاساى (ژمارە 3 ساڵى 2019 هەموارکراو) بڵاویکردەوە؛ دوابەدوای هەوڵەکانی پارێزگاری سلێمانی لە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی و کۆبونەوەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی تایبەت بە گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و کانى گۆران و فەیاڵ لەوبارەیەوە رەزامەندى دەربڕاوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە یاساکە تایبەتە بە خاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنورى شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەرکراوە و لەلایەن پارێزگارى سلێمانییەوە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوان کراوە.


ئەوەى ئاشکرا کردوە کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرى شارەوان و گەشتوگوزارەوە رەزامەندیدراوە لەسەر گواستنەوەى شارەوانى توەسپى و هەردو گوندى کانى گۆران و فەیاڵ لە سنورى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى بۆناو سنورى سەرۆکایەتیی شارەوانى سلێمانى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن