252وتار

شیلادزێ بەسەربازگە مەكەن، زیندانیەكان ئازاد بكەن

7/20/2020 6:58:00 PM
ئەیهان سەعید

ماوەیەكە و بەتایبەتی دوایی سەرهەڵدانی شیلادزێ و سوتانی بنكەكانی سوپایی توركیا لە ساڵی 2019 ، پارتی كە حوكمرانی رەهایە لە بادینان ، دەستی بە ترساندن و گرتنی زیندانیكردنی بادینان بە گشتی و شیلادزێ كردووە، لەبەدواداچونێكدا دوو لیستی ئەو زیندانیانەم پێگەیشتووەوە لەگەڵ كەسوكاریی زیندانیان دانیشتووم، بەپێیی قسەكانیان بەبێ بڕیاریی دادگا زیندانی نەكراون، زیندانیەكانیش پێكدێت لە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەندامانی لایەنە سیاسیەكان و هێزەكانی پێشمەرگە.

لەدواین پەیامی سەیرو سەمەرەیی بەرپرسسی لقی 18ی پارتی  وەك هەرەشەیەك دەڵێت : دەستی دەرەكی لە خۆپیشاندانەكان دەبڕین ، هەروەها باس لە دروستكردنی هێزێكی چەكدار بۆ گەنجانیی شیلادزێ دەكات.

ئەم قسانەی بەرپرسەكەی پارتی نایاسایی و نا لۆژیكییە چونكە .

یەكەم: حخەڵكی شیلادزێ و بادینان داوای ئارامیی ناوچەكانی خۆیان و نەهێشتنی بوردومانی توركیا لە سنورەكەیان دەكەن ئەوەش دەستێكی نیشتمانپەروەرانەیە و دەستی دەرەكی هێزەكانی توركیا و هێزە سەركوتكەرەكانە.

دووەم: خۆت و حزبەكەت مافیی ئەوەیان نییە هێز بەناوی پێشمەرگە بۆ خەڵكی دروست بكەن، چونكە دەبێت هێزە ئەمنیەكان و پێشمەرگە نیزامی و نیشتیمانی بن  نەك لە دەستی حیزبدا بن ، خەڵكی كەمەریی ئامێدیی پێویستیان بە ئارامیی ناوچەكە و هەلی كار و دامەزراندنە نەك بەچەكداركردنیان.

پێوییستە هەرچی زووە كار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بكرێت 

یەكەم: داواكاریی گشتی بێتە دەنگ و زیندانیانی شیلادزێ كە بەشێكی زۆر بەبێ بڕیاریبی دادگا دەستگیر كراون ئازاد بكرێن، چونكە ئەمە دژیی مافیی مرۆڤە و ئەگەر تۆمەتێك هەبێت دەبێت بەپێی یاسا دادگا مامەڵە بكات.

دووەم: هیچ حزب و بەرپرسێك هێزەكانی پێشمەرگە نەكات بە حزبی پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەم بانگەشەیە بێتە جواب و بەدواداچون بۆ ئەو پێشمەرگە دسەتبەسەرانە بكات لە سەریی ڕەش .

سێیەم: پێویستە هێزو لایەنە سیاسی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بەوردیی بەدواداچون بۆ ئەم دۆخە بكەن و سەردانی دەڤەرەكە بكەن و هەروەها بە رێگایی حكومەتی ناوەند لە ئەنجومەنی ئاسایش داوا لەسەر دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان تۆمار بكەن.

چوارەم: دەبێت بەپڕۆژە یاسایەك ئەو هاوڵاتیانە مەدەنیانە كە بەبۆردومانی ئێران و توركیا شەهید دەبن بە شەهیدی مەدەنی تۆمار بكرێن و موچە بۆ خانەوادەكانیان دابینبكرێت وە قەرەبووی خاوەن رەز و باخەكان بكرێن كە زیانیان پێگەیشتووە.

 لیستی  ناوی زیندانی كراوەكانی شیلادزێ:
*زیندانیانی كۆن كە 11 مانگە لەزیندانی سەریی رەشدان  چواریان پێشمەرگەن
ناوەكان: 
1_ کاوە حسن محمد.. پێشمەرگە
2_جمال تحسین بهاءالدين.. پێشمەرگە
3_فیلار علی حسن.. پێشمەرگە
4_حازم شاباز.. پۆلیس
5_ زێوەر ئورەماری
6_ نەشوا عەبدۆڵا ڕێکانی.

* زیندانیانی نوێ كە ئێستاش لە زینداندان
1_عەشیرەت دیوالی
2_جوتیار علی
3_قەهرمان شکری .. هەلسۆراوی گۆڕان و ڕۆژنامەڤان ٢٧/٦ زیندانکریە
4_لەزگین مستەفا ئۆرەماری.. پێنج هەیڤە گرتی
5_ سوهەیب بێزەلی ڕێکانی.. هەڵسۆراوی گۆڕان تازە هاتیە زیندانکرن.
تێبینی: زیندانیەكان لەسەر ئازادی فیكر و حزبیی زۆرترن و بەردواداچونەكانمان بەردەوامە، داواكارم خەڵكی ناوچەكە و لایەنەكان داوای ئەم مافانەی خۆیان بكەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن