1331 کوردستان

پردێکی پەڕینەوە بۆ بەردەم دادگا دادەنرێ و چوار ڕیانی سەرچناریش دەگۆڕدرێت

09:07 - 11/12/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 شارەوانی سلێمانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ لۆد و قەرەبالغی چوار ڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی کۆدەبێتەوە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بۆردی یەکتربرەکان کۆبووەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی یەکتربری چوارریانی سەرچنار، چەند پێشنیارێک خرانەڕوو:

) جێبەجێکردنی دیزاینی چوار-ڕیانی سەرچنار بۆ ئاستی ناوەڕاست کە ترافیکی یەکتربڕەکە لە چوار فەیسەوە دەکات بە دوو فەیس جگە لە دروستکردنی دوو یوتێرنی سەربەست.
٢) جێبەجێکردنی ئەندەرپاسی حەپسەخانی نەقیب کە گەڕەکەکانی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود دەبەستێتەوە بە دەرەوەی شەقامەکە و ناوچەی پیشەسازی بەمەش لۆدی ترافیکی چوار-ڕیانی سەرچنار کەم دەبێتەوە.
٣) دروستکردنی پردێکی پەڕینەوەی پیادە لە جیاتی ترافیک لایتی بەردەم دادگای سلێمانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن