ئەمریکا هەڵوێستی چییە لە سوریا؟ ئەسەد ئەروخێت؟ کورد چی بەسەردێت؟
12/7/2024 3:15:00 PM
سەرکەوت شەمسەدین
زۆر هاورێ و دۆست ئەو پرسیارەم بۆ ئەنێرن، پێمخۆشە بە کورتی لێرە وەڵامێکی گشتی بەمەوە.
- ئەمریکا ئەم پێشهاتە نوێیە ئێستای سوریا بە درێژکراوەی شەری ناوخۆ ئەزانێ لە نێوان “ئۆپۆزسیۆ /نوسرە/تورکیا/بەروی شام” دژی “ئەسەد/ئێران/روسیا” و هیچ رۆڵێک بۆخۆی نابینێت لەو جەنگە و لە دورەوە تەماشاکەر ئەبێت.
- ئەمریکا و هەسەدە رێکەوتنیان هەیە لە شەر دژی داعش “نەک تیرۆر، واتە شەرەکە دژی داعش ەنەک گروپە تیرۆرستیەکانی تر” لە ناوچەیەکی دیاریکراو. ئەو رێکەوتنە بۆ پاراستنی کورد نیە لە تەلرەفعەت و حەلەب، تەنانەت مەنبجیش گەرەنتی نیە، مەزڵوم و هاورێکانی ئەمە باش دەزانن.
- ئەمریکا تەنیا لەوکاتە پشتیوانی هەسەدە ئەبێت کە گروپە چەکدارەکانی تەحریری شام یان تەنانەت میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا هەوڵبەن مەترسی لەسەر هیزەکانی ئەمریکا دروستبکەن و بەرەو ناوچەکانی هەسەدە (باکوری رۆژهەڵاتی سوریا) هەنگاو بنێن، ئەو کات روبەوری زەبری کوشندەی ئەمریکا ئەبنەوە، بۆیە لە ئێستادا جۆلانی و گروپەکەی تەنیا شەری ئەسەد ئەکەن، خۆشیان لە شیعە و میلیشیاکانی نزیک ئێران ئەپارێزن، بەڵام هیزی تری دروستکرووی تورکیا هەیە، ئەوان هەوڵەدەن مەنبج و کۆبانێ کۆنترۆڵ بکەن و کورد لە فورات دوربخەنەوە.
- ئەمریکا لەمێژە فشار لەهەسەدە ئەکات دێرەزور کۆنترۆڵ بکات، بەتایبەت دەوری فورات زیاتر کۆنترۆڵ بکات و میلیشیاکانی نزیک ئێران لە سنورە دوربخاتەوە ،بەڵام
هەسەدە بەهۆی بونی سوپای ئەسەد خۆی لەوە پاراست، بەڵام ئێستا دەرفەتێک هەیە هەسەدە هەردوو بەری فورات کۆنترۆڵبکات و تاکە سنوری فەرمی (بو کەمال) بەدەستی ئەسەد لەگەڵ عێراق بەکەوێتە دەست هەسەدە و ئەمریکا، بۆیە دەرفەت بەس لێرە هەیە هەسەدە پێگەی فراوان بکات.
- تورکیا پەلەیەتی هەتا بەر لە هاتنی ترەمپ دۆخێکی نوێ لە سوریا بخولقێنێ، ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل بە دۆخی سوریاوە سەرقاڵ بکات.
- ئێران لەرێگەی عێراق و خۆشی راستەوخۆ پەیامی ناردووە بۆ ئۆردوگان، کە ئەگەر ئەسەد بکەوێت ئەوە سنوری تورکیا هیچ ئارامییەک بەخۆیەوە نابینێت و لە دۆخەی سوریا خراپتر، رون نیە کام سنور بەڵام باسێک هەیە لە بەکارهینانی “کورد” و بەهێزکردنیان دژی تورکیا.
- ئەسەد بەدەستی ئەحراری شام ناکەوێت (لاواز ئەبێت) بەڵام رەنگە لە ناوخۆ شێوە ئینقلابێک بکرێت و دۆخێکی نوێ بێتە ئاراوە کە دەرفەت بە گفوگۆی سەردەمێکی نوێ بدات لە سوریا.
- سەردەمی نوێ لە سوریا بریتیە لە کۆتای هاتنی عروبە و سەرەتای نیزامێکی ئیسلامی-سونی ئەبێت لە سوریا، کە رەنگە دیمەشق پایتەختەکەی نەبێت.
- عێراق لە باشترین دۆخی سیاسی وئابوری و ئەمنی خۆیدایە کە دوای شەری کەنداو، بۆیە عێراق ئەستەمە خۆی لە شەری سوریا بگڵینێ، رەنگە هەوڵبدات هەندێ ناوچەی ستراتیژی سنورەکەی لەگەڵ سوریا کۆنترۆڵ بکات هاوشێوەی تورکیا، بەڵام ئەوەش سنوردار ئەبێت.