پاش زیاتر لە ۷٠ ساڵ
10/14/2019 9:48:00 PM
سەرکەوت شەمسەدین
کورد
پێویستە ستراتیژی خەبات بگۆڕێت لە هەوڵی جوداخوازیەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی و
کۆمەڵگەکەی لەو وڵاتانەی تێیدا دەژی.
ئەم سەردەمە بەهۆی پێشکەوتنی زۆری بواری تەکنەلۆژیای جەنگ چیتر
شەری پارتیزانی و قارەمانی جەنگاوەرەکان بەس نین بۆ بردنەوەی شەر، لەم سەردەمەدا
شەری چەکداری نا بەرامبەری کورد بەرامبەر پایتەختەکانی (ئەنقەرە، دیمشق، تەهران،
بەغداد) جگە لە کاولکاری زیاتر و دواخستنی کۆمەڵگەکەمان لەروی زانست و پێشکەوتنی
بنیاتنان و ژێرخانی ئابوری هیچ بەرهەمێکی تری نابێت.
هیچ
ژیرانە نیە ۷٠ ساڵ لەمەوبەر چۆن بە
یاخیبون و شەری چەکداری جەنگاوین ئێستاش بەتەمابین بە هەمان ستراتیژ بەردەوام بن
لە کاتێکدا ئەوانەی دژیان دەجەنگین بەهێزتربون و خاوەنی چەکی زۆر پێشکەوتوترن،
لاوازترینیان سوریا یە توانی روبەروی ئەو هەموو هەرەشەیە ببێتەوە.
بەهێزترین
هێزی کورد لەروی چەک و ژمارەوە ئەوەی هەرێمی کوردستانە کە توانای روبەروبونەوەی
سوپای عێراقی نەبوو، ئەوە راستیەکی تاڵە.
پێشمەرگە
و شەرڤان قارەمانن، بەڵام قارەمانیلەم سەردەمە تەنیا شەهیدبونێکی مەردانە
چارەنوسیەتی چونکە ئەوەی شەر دەباتەوە بەتەنیا قارەمانی نیە شتگەی زیاترن کە ئێمە
نیمانە.
لەگەڵ
ئەمریکا دەبینە هاوپەیمان لە پر بێ هیوامان دەکا و پشتمان تێدەکات، لەگەڵ ئێرانی
محمد رەزا شاە (کوردی عێراق) دەبینە هاوپەیمان دژی بەغداد، لە پر رێکەوتنامەی
جەزائیر دەکات و تەنیامان دەکات. لەگەڵ ئێرانی ئیمام خومەینی دەبینە هاوپەیمان
صەام ئەنفال و کیمیابارانمان دەکات و شارەکانمان کاولدەکات ئیمام تەنیاکەمپەکانی
پێرەوابینین و کاتێک خۆی لەگەڵ بەغدا ئاگربەستیان راگەیاند ئێمەی بێ پشت پەنا
هێشتەوە. لەگەڵ تورکیا بوینە هاوپەیمان دژی بەغداد و گرێبەستی نەوتی ٥٠ سڵیمان
لەگەڵ کردن و نەوتمان بە نیوە نرخ پێفرۆشتن و بازارەکانمان بۆ کردنەوە بەڵامئەونیش
نە لە هێرشی داعش بە فریامانگەشت نە لە قەیرانی ریفراندۆم پشتیگرتین. ئێستا نابێ
بپرسین هەڵەکە لەکوێدایە؟