ئاستی توانا‌و گه‌یشتنی موشه‌كی بالیستی ئێران
11:15 - 16/01/2020
"زەمەن"
لوقمان غەفوور
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پێنتاگۆن) نایشارێته‌وه كه چه‌كی موشه‌كی بالیستی ئێران مه‌ترسیداره‌و ژماره‌یه‌كی جیاواز موشه‌كی هه‌یه كه ده‌توانێ بگاته زۆر ناوچه‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانانیان.
دێڤید پترایۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران یان هه‌ر بریكارێكی، پێویسته ئه‌مریكا به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و موشه‌كانه بكات كه توانای بڕینی 3000 كیلۆمه‌تر زیاتریان هه‌یه.
به‌پێی پرۆژه‌ی به‌رگری موشه‌كی له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا، ئێران هیچ فڕۆكه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی نییه جێگه‌ی ترس بێ، به‌ڵام ئه‌و موشه‌كانه‌ی هه‌یه‌تی جێگه‌ی تێبینییه، بۆیه ئه‌مریكا به‌ر له شه‌ڕ به وردییه‌وه له بنكه‌كانیان ده‌كۆڵێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هێزی ده‌ریاییش د.تۆماس كاراكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی سه‌ركه‌وتووتره له هه‌موو روویه‌كه‌وه له هێزی ئێرانی، به‌ڵام هێزی ده‌ریایی ئێرانی به‌هۆی شاره‌زاییانه‌وه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌و له هه‌ر ململانێیه‌كی جه‌نگی ده‌ریایی سه‌رئێشه بۆ ئه‌مریكا دروستده‌كه‌ن. ده‌شڵێت: “كاری تێكده‌رانه‌ی شه‌ش كه‌شتیگه‌له نه‌وتییه‌كه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و توانایه‌و خۆونكردنی هێزه‌كانیان له رێگه‌ی ژێرده‌ریاییه‌وه“.
هه‌ر له‌م رووه‌وه جۆهان ئائاله گای، نووسه‌ری كتێبی (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران: ئاكامه سیاسی و سه‌ربازیی و ئابوورییه‌كانی)، ده‌ڵێت: “تۆ ده‌توانی بگه‌ڕێی به‌شوێن ده‌یان به‌له‌می بچووكی بوخاری خێرای جه‌نگیی له‌نێوان ده‌یان به‌له‌می بچووكی مه‌ده‌نی و بازرگانی، بۆیه به‌ڕاستی بۆ ئه‌مریكا قورسه ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خێرا له شه‌ڕی ده‌ریایی له‌گه‌ڵ ئێران”.
موشه‌كه بالیستیەکانی ئێران، به‌پێی مه‌ودای گه‌یشتنی به ده‌ره‌وه‌ی خۆی جیاكراونه‌ته‌وه له گرافیكه‌كه، هه‌تا درێژی موشه‌كه‌كه‌شی تێدایه.
1-مووشه‌كی شه‌هاب1، درێژییه‌كه‌ی 10 مه‌تر، تا دووری 300 كیلۆمه‌تر، واته ده‌گاته ناوچه‌كانی سنووری عێراق و توركیا‌و كه‌نداوو عومان و به‌حرەین و ئه‌فغانستان.
2-مووشه‌كی فاتح 110، درێژی مووشه‌كه‌كه 8 مه‌تره، بڕینی هه‌مان دووری مووشه‌كی شه‌هاب 1ی هه‌یه.
3-مووشه‌كی شه‌هاب 2، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 11 مه‌تره، توانای بڕینی 500 كیلۆمه‌تری هه‌یه. واته ده‌توانێ بگاته ناو وڵاتی ئوردن و سوریا و كوه‌یت و ئه‌فغانستان و روسیا.
4- مووشه‌كی زولفه‌قار، درێژییه‌كه‌ی 8 مه‌تره، توانای بڕینی 700 كیلۆمه‌تری هه‌یه، ده‌توانێت به‌ئاسانی ئامانجه‌كه‌ی له ئیسرائیل و هندستان و روسیا و توركیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه بپێكێت.
5-مووشه‌كی قیام1، درێژییه‌كه‌ی 10 مه‌تره، توانای بڕینی 800 كیلۆمه‌تری هه‌یه له ئێرانه‌وە به‌ئاسانی ئه‌توانێت ئامانجه‌كه‌ی له وڵاتی چین و ئیسرائیل و هندستان و سعودیه زه‌ریای هندی بپێكێت.
6-مووشه‌كی شه‌هاب 3و4 و عه‌ماد و غه‌در، ئه‌م چوار جۆره یه‌ك درێژییان هه‌یه و له‌نێوان 18-20 مه‌تردایه، توانای بڕینی 2000 كیلۆمه‌تری هه‌یه. ئه‌م سێ جۆره ئه‌توانێت بگاته كۆریای باكور و باشور و یۆنان و بولگاریا و سۆماڵ و میسر و لیبیا و مالیزیا.
7-سەجيل هەمان سيفەتى شەهاب 3و 4ي هەيە بەڵام كەمێك درێژى زياترە.
8-خورمشەهر، هەمان سيفەتی شەهاب 3 و 4ی هەيە.
9-موشه‌كی كروز، درێژییه‌كه‌ی نزیك 8 مه‌تره، توانی بڕینی 2500 كیلۆمه‌تری هه‌یه و ده‌توانێ ئامانجه‌كانی له ئیتاڵیا‌و كۆریای باكور و باشور و مالیزیا و كینیا له ئه‌فریقا بپێكێت.
هه‌موو ئه‌م جۆره موشه‌كانه دروستكراوی ئێران خۆیه‌تی، بۆیه ده‌شێت له رووی ته‌كنۆلۆژیاو تەکنیکە‌وه پێشكه‌وتوو نه‌بێت، به‌ڵام جێگه‌ی مه‌ترسین.