311 کوردستان

بەپەلە.. 100 هەزارەكە لە خانەنشینانی عێراقیش بڕدراوە

03:15 - 05/02/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

بەرپرسێك لە خانەنشینی هەرێم ئاشكرایكرد كە ئەوان زانیاریان پێگەیشتووە 100 هەزارەكە لە خانەنشینانی عێراقیش بڕدراوەو سەرۆكوەزیران بڕیاری بەردەوامبوونی تائێستا نەداوە

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینیى پێشمەرگەى سلێمانى هادى ئەکرەم، بە "زەمەن"ی راگەیاند:" 100 هەزار دینارى بارگرانیى گوزەران (مینحەى غەلاى مەعیشى) ساڵانە دیاریکراوە و پێویستە هەموو ساڵێک نوێ بکرێتەوە، بەڵام هیشتا لەلایەن سەرۆکوەزیرانى عێراق نوێ نەکراوەتەوە بۆیە لەسەرتاسەرى عێراق بڕدراوە نەک تەنیا هەرێمى کوردستان".

هادی ئەكرەم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەردەوامبوونەكەی  لەدەسەڵاتى سەرۆکوەزیرانى عێراقدایە، رەنگە بۆ مانگى داهاتوو نوێى بکاتەوە ئەوکات ئەوانەى سوودمەندبوون بەهەمان شێوە لەهەرێمى کوردستان دەبەسترێت.

لەهەرێمی كوردستان 170 هەزار خانەنشینى شارستانى و 120 هەزار خانەنشینى سەربازى هەیە، بێجگە لەو 25 هەزارو 500 کەسەى کۆتایى ئەمساڵ خانەنشین بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن