41 کوردستان

هێز و لایەنی سیاسی رۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەندراوێكیان دژی لێكنزیكبوونەوەكانی سوریا و توركیا بڵاوكردەوە

09:14 - 04/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

33 هێز و لایەنی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، ڕاگەیەندراوێكیان دژی لێكنزیكبوونەوەكانی توركیا و سوریا بڵاوكردەوە و دەڵێن، ئاشتەوایی نێوان توركیا و سوریا، شەرعییەت دانە بە داگیركارییەكانی توركیا لە سوریا.

ئەو هێز و لایەنە سیاسییانەی رۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئیدانەی كردەوەكانی توركیا لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن، پشتیوانی لە داواكارییەكانی گەلی سوریا بكەن بۆ ئازادیی و دیموكراسی.

 

دەشڵێن، ئاشتەوایی نێوان رژێمەكانی توركیا و سوریا، جگە لەوەی شەرعییەت دانە بە داگیركاری و دەستێوەردانەكانی توركیا، هاوكات قەیرانەكانیش قوڵتردەكاتەوە.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت توركیا و سوریا ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەپوەندییەكانیان لەدوای ١٣ ساڵ لە پچڕان و هاوسەرۆكانی دەمپارتیش داوادەكەن، لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان دوو ئەو وڵاتە مافەكانی گەلی كورد لەبەرچاوبگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن