82 کوردستان

ستەم کامیل ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەشداری (دیداری بەغداد بۆ گەنجانی سەرکردە)ی کرد

01:58 - 07/07/2024

زەمەن - عێراقی
بە ئامادەبوونی عەمار حەکیم-سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، د. حەیدەر عەبادی-سەرۆکی هاوپەیمانیی نەصر و باڵوێزانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و چەندین کەسایەتیی گەنجی سەرکردە لە زۆرێک لە پارت و ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، مامۆستایان و توێژەرانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی، ناوەندی عەشتار بۆ پشتیوانیی دیموکراسی بە هاوبەشی چەند دامەزراوەیەکی بیرکردنەوە، یەکەمین دیداری گەنجانی سەرکردەی بەست.

ئەم دیدارە دەرفەتێکی زۆر گرنگ بوو بۆ دەرگیربوون و گفتوگۆکردن دەربارەی پرسی سەرکردایەتیکردنی گەنجان لە بوارە جیاوازەکانی پارتی سیاسی، حکومەت، دیپلۆماسی، ڕاگەیاندن، کۆمەڵگەی مەدەنی… ئێمەش بە خستنەڕووی چەند سەرنجێک بەشدار بووین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن