268 کوردستان

بۆچى رەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی رەتکردەوە؟

09:28 - 04/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی بابلیون رایگەیاند، رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەکەیان بانگهێشتنامەیەکی بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان رەتکردووەتەوە.

 

دورەید جەمیل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بابلیون لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن، بانگهێشتنامەیەکی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوە لە بەغداد رەتکردووەتەوە".

 

سەبارەت بە هۆکاری رەتکردنەوەی بانگهێشتنامەکە، ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی بابلیۆن ئاماژەی بەوەکردووە، "بەهۆی هەڵوێستی بزووتنەوەکەمان سەبارەت بەرەتکردنەوەی سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناوچە مێژوییەکانمان لە دەشتی نەینەوا، ئەو بانگهێشتنامەیە رەتکراوەتەوە".

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەردانێک لە شارى بەغدادە و ماوەی دوو رۆژە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای حکومیی عێراق ئەنجامداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن