412 عیراق

کەی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەکرێت؟

12:40 - 05/07/2024

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

 رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3ی ته‌موز، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە  تایبەت بو بە هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ.

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان سەردار حسێن، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، "دوو لیژنە بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پێكهێندراوە كە لیژنەیەك لە هەرێم و لیژنەكەی دیكە لە بەغداد كار بۆ یەكخستن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان دەكەن و پێشتر هەرێم و بەغدا بۆچوونی جیاوازیان هەبوو، بەڵام دواتر گەیشتنە رێككەوتن و كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار بێت".
وتیشی، ” چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن