وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد
09:13 - 29/06/2024
زەمەن - عێراقى
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رێگە بەو خوێندکارانەی قۆناغەکانی شەشی سەرەتایی و پۆلی 9 دەدەن کە لە سێ وانەدا دەرنەچوون، تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجام بدەن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رێگە بە خوێندکارانی قۆناغی شەشی سەرەتایی و ٩ دەدەرێت، کە ئەگەر لە سێ وانەدا دەرنەچووبن، تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجام بدەنەوە، لەکاتێکدا پێشتر رێگەپێدراو نەبوون.
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەگەر ئەو خوێندکارانە لە دوو وانە زیاتر دەرنەچووبان، بە کەوتوو هەژمار دەکران و دەبوو لەو قۆناغەدا بمێننەوە، بەڵام ئێستا تاوەکو سێ وانەش دەتوانن تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامبدەن.