83 عیراق

سەرۆککۆماری عێراق واژۆى لەسەر یاساى قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى کرد

09:02 - 27/06/2024

زەمەن - عێراقى

 

سەرۆککۆمارى عێراق یاسای قەدەغەى هاوڕەگەزخوازی و درێژکردنەوەى تەمەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى واژۆکرد و بۆ رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى نارد بۆ ئەوەی بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لە راگەیەندراوى فەرمانگەى رۆژنامەوانى سەرۆکایەتیى کۆماردا هاتووە، جگە لە خشتەى بودجەى 2024، لەتیف رەشید، سەۆککۆمار واژۆى لەسەر سێ یاسا کردووە. 

ئەو یاسایانەى کە واژۆیان لەسەر کراوە بریتین لە هەموارى یاساى بنەبڕکردنى لەشفرۆشی کە 'لادانى سێکسى'ی بۆ زیادکراوە، وەک ئاماژەیەک بۆ هاوڕەگەزخوازی. یاسایەکى دیکە هەموارى یاسای کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانە کە تێیدا تەمەنى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ 65ى کانوونى دووەمى 2025 درێژکرایەوە. سێیەم یاساش هەموارى رێکخستنى بەکرێدانى زەویى کشتوکاڵییە.

لەدواى واژۆکردنى ئەو یاسایانە، رەوانەى رۆژنامەى وەقائیعى عێراقى کران تاوەکو بڵاوبکرێنەوە و بە فەرمى بکەونە بوارى جێبەجێکردن. 

هەموارى یاساى بنەبڕکڕدنى لەشفرۆشی سزاى هاوڕەگەزخوازى بۆ زیاد کراوە، کە دەگاتە 15 ساڵ بەندکردن و 10 ملیۆن دینارى پێبژاردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن