210 عیراق

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران خەرج دەکات

03:24 - 30/06/2024

زەمەن:-

 

 بە بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 بەپێی ئەو زانیارانەی لە سەرچاوەیەکی تایبەت لەوەزارەتی دارایی عێراقەوە دەست زەمەن کەوتووە، لە دوای تەواوکردنی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش دەدات..
.
هەر بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕێ دەکرێت سبەی دووشەممە، ١ی ٧ی ٢٠٢٤، بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە هەتا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، ئێستا بڕیاری لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ـی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی دەرنەکردووە.

سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان سەرچاوە تایبەتەکەی زەمەن ئاشکرایکرد، چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا کێشەکە چارە بکرێت و بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن