767 عیراق

ئەو گروپەی "بەتیروپشك" لە عێراق خۆیان دەكوشت دەستگیركران

04:01 - 29/06/2024

زەمەن _ عێراق

ئاسایشی نیشمانیی عێراق ڕایگەیاند: گروپێکی ترسناک بە ناوی "قوربانییەکان" لە عێراق دەستگیرکراون کە بەتیروپشک خۆیان دەکوشت.

 

 ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشکرایکرد، کە توانیویانە یەکێک لە ئەندامانی بزوتنەوەی قوربانییەکان لەوکاتەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە دەستگیربکەن، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی ئاشکرای کردووە سەر بە بزووتنەوەیەکی بیری لادەرانەیە و ناویان لەخۆیان ناوە قوربانییەکان".

هەروەها باسی لەوەشکرد تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە ئەندامانی بزووتنەوەکە ڕەفتای نامۆ پەیڕەو دەکەن و لە نێوان خۆیان تیروپشک دەکەن کامەیان ناوی دەربچێت هەڵدەستێت بە خۆکوشتن.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەت بەوەشکرد، کە دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانرا ٣١ تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر بکرێن کە چالاکیان لە پارێزگاکانی واست، بەسرە و ناسریە هەبووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە بۆ زانیانی پاڵنەرەکانی ئەو بزووتنەوەیە و کێ لە پشتیانەوەیەوە و کێ پارەداریان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج ڕووداوی خۆکوشتن لە پارێزگای واست تۆمارکراون، سەرجەم قوربانییەکانیش تەمەنیان کەمتر لە ٢٣ ساڵ بووە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن